به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : وەزیری دەرەوەی روسیا کە سەرۆکایەتی شاندی روسی لە 71 یەکەمین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرکی لە ئەستۆیە ، هەرچەشنە ئیمکانی پەلاماری فڕۆکە سوریەکان بۆسەر کاروانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە نزیک حەڵەب لە باکووری سوریا ئەنجام بوو ، رەت کردەوە و و گوتی : بۆمب هاوێژە سوریەکان نەیاندەتوانی پەلامار بکەنەسەر کاروانی نەتەوەیەکگرتووەکان ، چونکە ئەو کاروانە لە کاتی شەوداپێکراوە .
لاڤرۆڤ لە وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی روسیا وتیشی : فڕۆکە سوریەکان توانایی ئەنجامدانی هەڵمەت لە رۆژیان هەیە بەڵام لەبەر نەبوونی ئامێری فڕینی شەوانە ناتوانن لە تاریکی شەودا بفڕن .
وەزیری دەرەوەی روسیا هەروەها جەختی کردەوە کاروانەکەی رێکخراوی نەتەوەکان کاتێ درایە بەر پەلامار کە بارەکەی بەتاڵ کرابوو .
وەزاڕەتی دەرەوە و بەرگری روسیاش لە بەیاننامەی جیاجیادا تۆمەتەکانی ئەمریکا لەمەڕ پەلاماری بۆمبهاوێژە سوری و روسیەکان بۆسەر کاروانی رێکخراوای نەتەوەکانیان رەت کردووەتەوە .
ئەمریکا بنگەشەی ئەوەی کردووە دوو بۆمب هاوێژی سیخۆ 34 ی روسیا لە کاتی پەلامار بۆسەر کاروانی رێکخراوی نەتەوەکان لە نزیک شوێنی بارەکە لە فڕین دابوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310