سارا فلاندرز لە نیۆیۆرکی ئەمریکاوەلە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی پرێس تی وی وتی کە هەموو هەوڵەکان لەوان جێبەجێ کردنی تیرۆریستەکان ، چەکدارکردنیان و گۆڕینی ناو و شێوازی چالاکییەکانیان هەموو نیشانەی ورە و ئیرادەی واشینگتۆن بۆ گۆڕینی دەوڵەتی سوریایە.
فلاندرز هەروەها پێداگری کرد کە ئەمریکا لە هەموو تاقمەکانی چەکداری نەیاری دەوڵەتی سوریا داکۆکی دەکات.
ئەم لێکۆڵەرە ئەمریکیە وتیشی : هەندێ تاقم کە بە ناوی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوەکانی نادەوڵەتی لە سوریا سەقامیان گرتووە، ئەوانیش بڵیندگۆی پڕۆپاگەندەی شەڕی ئەمریکا لەو وڵاتەن.
سارا فلاندرز وتیشی کە تیرۆریستەکان لە سوریا بە پێی داکۆکییەکانی عەرەبستان، قەتەر، ئیسرائیل و تورکیا لە خزمەتی ئامانجەکانی واشینگتۆن دان.
ئەم کارناسە وتی ئەمریکا تاقمە چەکدارەکانی جۆربەجۆر لە سوریا دەخاتە گیانی یەکتر و ئەم وڵاتەی تووشی بشێوی کردووە بە چەشنێک کە زۆرتر لە نیوەیەک لە خەڵک، ئاوارە بوونە...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٢١
News ID: 780401
پسپۆڕێکی پرس و بابەتی ڕامیاریی وتی : سناریۆی جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە سووریا هەمووی لەپێناو ڕووخاندنی دەوڵەتە هەڵبژێردراوەکەی "دیمەشق"ە.