٢١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:١٨
گیرانی دوو تیروریستی پاکستانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

بە هەوڵی هێزی ڕێکخراوی هەواڵگری سپای پاسدارانی پارێزگەی سیستان و بەلوچستان دوو تیرۆریستی پاکستانی تەیار بە چەکەمەنی و تەقەمەنی لە دەڤەری "سەراوان"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەست بەسەر کران.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە هۆی وریایی  ئیتلاعاتیی هێزی سپای  پارێزگەکە  ئەم دوو تیرۆریستە بەرلەوەی دەرفەتێکی بچووک بدۆزنەوە و هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام بدەن  لە ناوچەی  گشتیی  کلە گان ی  شاری سراوان و لە ئۆپراسیۆنێکی  لە ناکاو  وخێرا، گیران.

دوای گیرانی ئەم دوو  تیروریستە دەرکەوت کە ئەوان بە ڕەگەز پاکستانین و لە ڕیزی یەکێک لە تاقمە تیرۆریستییەکانی دوژمنی  نیزامن  کە بەنیازی  ئاژاوەگێڕی و نانەوەی ترس و تۆقان  هاتوونەتە ئێران .

دوابەدوای پشکنینی شوێنی مانەوەی ئەم کەسانە دوو بۆمبی ئامادە ی تەقینەوە کە بڕیار بووە لە شوێنەکانی قەرەباڵغ بتەقێتەوە  دۆزرایەوە و  لەلایەن  تاقمەکانی پسپۆڕیی ناوەندی ئیتلاعاتی سپای پارێزگەی سیستان و بەلوچستان پووچەڵ کرایەوە.

ئەم دووتیرۆریستە لە لێپێچینەوە بەراییەکان دا   دانیان بەوەدانا کە بەنیازی جێبەجێ کردنی ئامانجی نگریس هاتوون و بەم زووانە هەواڵەکانی تر لەمبارەوە بە وردی  ڕادەگەیەندرێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310