٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٣٤
دەسپێکرانی قۆناخی سێهەمی ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوراتی تورکیا لە ناوخاکی سووریا

سوپای تورکیا وهێزەکانی سوپای ئازادی سووریا قۆناخی سێهەمی هەڵمەتی قەڵغانی فوراتیان بەمەبەستی داگیر کردنی ناوچەی ستراتژیکی ئەلبابیان دەسپێکرد.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا ، سێهەمین قۆناخ لە هەڵمەتی قەڵغانی فوراتیان دەسپێکرد. هێزەکانی سوپای تورکیا و مێلێشیاکانی سوپای ئازادی سووریا بە هاوڕی یەتی بیست ونۆ هێزی سەربازی سەربە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بە گواستنەوە بۆ ناوچەی "چوبان بی" سێهەمین قۆناخ لە هەڵمەتی قەڵخانی فوراتیان بەمەبەستی پاکتاو کردنی ناوچەی گرینگ وستراتژیکی ئەلباب لە ئەندامانی داعشیان دەسپێکردووە. 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە سەرچاوە نێزیکەکان بەسوپای تورکیا ، سەرەتا فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا مولگه ی   "داعش" یان لە ئەلباب بۆمباران کردو دوابەدوای ئەوە دووسەد هێزی چەکدار ی تورکیا ، هاورێی دوو هەزارو پانسەد سەربازی سوپای ئازادی سووریا هەڵمەتی زەوینی زۆیان دەسپێکرد.

دوای چەند کاتژمێر لەم جمووجوڵە سەربازیانە ، لە گۆندەکانی " هاواهویوک" و " کفرقان"  هەواڵی تێکەڵچوونی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لەگەڵ ترۆریستەکانی داعش بڵاو کراوەتەوە.

ئەلباب، کە لەنێوان عەفرین و کۆبانێ دایە لە ناوچەکانی ستراتژیک وگرینگ لە باکووری سووریا دێتە ئەژمار.

ئەم ناوچە ستراتژیکە کەلە چل کێلومێتری حەڵەب دایە لە ساڵی دووهەزارو چواردە لەژیر داگیر کاری ترۆریستەکانی داعشە. ئەم شارە کە مەنبەج لە رۆژهەڵات، حەڵەب لە رۆژئاواو سنوورەکانی تورکیا لە باکووری خۆی داهەیە، لە باری دابین کردنی هێزی سەربازی دەرەکی بۆ داعش ناوچەیەکی گرینگ  بووە ویەکێ لەو ناوچانەیە کە داعش زۆرترین ترۆریستی بیانی تیدا هەیە ....

کۆتایی کورتە نامە/310