٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:١٩
داکۆکیی ئێران لە ئاگربەسی پاوەجێ لە سووریا

جێگری عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکا لە هەر ئاگربەسێکی شێلگیر کە کۆتایی بێنێ بە قەیرانەکەی سووریا .

حسێن  جابری ئەنساری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سوریا لە نێو کۆڕی پەیامنێران  لە دیمەشق وتیشی : تاران لە گەڵاڵەی جۆربەجۆر کە بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا پێشکەشی کردووە، هەمووکات لەسەر دامەزرانی ئاگربەسی پاوەجێ پێداگری کردووە.

جابری ئەنساری وێڕای پێداگری  کردن لەسەر   ئەمەی ئاگربەس لە سوریا نابێ  لەلایەن تاقمەکانی تیرۆریستییەوە  کەڵکی ناڕەوای لێ وەربگیردرێ  وتیشی : ئاگر بەسی جیدی  دەبێ  بوارسازکەری هەڵس و کەوتی بنەڕەتی لەگەڵ تیرۆریزم  و توندڕەوی بێت و گرفت و کارەساتی مرۆیی سوریا کەم بکاتەوە  .

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وتووێژەکانی  خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری، سەرۆک وەزیران  و وەزیری دەرەوەی سوریاش  وتی  : هەماهەنگ کردنی سیاسەتگەلێک  کە لەم قۆناخەدا دەبێ ئەنجام بدرێت، پرسی مرۆیی و تەوەرەکانی سیاسی و ئاسایشی قەیرانی سوریا، لەو پرسانەیە کە لەگەڵ کاربەدەستانی سوری  لەسەری وتووێژ دەکات .

جابری ئەنساری بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  بێ سەقامی، ئاڵۆزی ، توندڕەوی و  تیرۆریزم، هەر هی سوریا نییە ، وتیشی : ئەم پرسە بۆ هەموو وڵاتان و گەلانی ناوچە و جیهان دواهاتی  نالەباری بەدواوە دەبێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310