٢٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:١٧
جەژنی غەدیری خوم پیرۆز بێت

ئەمڕۆ سێ شەم سیەمی مانگی خەرمانان بەرامبەر بە بیستەمی سپتەمبەرو هەژدەی مانگی زیحەجە ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی جەژنی غەدیری خۆم وەک یەکێک لە جەژنی موسوڵمانانی جیهان.

غەدیری خۆم ناوی ناوچەیەک لە نێوان  مەککە و مەدینەیە کە حەزرەتی محەممەد(د.خ) پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام لە حەجەتولویداع ،  حەزرەتی ئیمام عەلی (ع)  ئیمامی یەکەمی شیعەکانی جیهانی  وەلی دوای خۆی  ناساند  .

پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) لە گەڕانەوە لە دوایین حەجی خۆی  هەموو  ئەو موسوڵمانانەی  هاتبوونە حەج لە ناوچەیەک بە ناوی حەج کۆکردەوە و حەزرەتی عەلی (ع)  وەک جێنشین و برای خۆی لە لایەن خودای مەزن ناساند  .

پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) لەو بانگێشتننامە گرینگە ی غەدیری خوم  فەرموویان: هەر کەس کە من مەولای ئەوم  لە دوای من عەلی مەولای ئەوە .

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە ڕوژی جەژنی غەدیری خوم  سەرباری ئامادەبوون لە پیرۆزگەکان و بەڕێوەبردنی جەژنی جوربەجۆر لەم ڕوژە دەچن بۆ سەردانی سەیدەکان.

ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتنی ئەم جەژنە لە هەموو موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیروزبایی دەکات....

کۆتایی کورتە نامە/310