به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : دوابەدوای تەشەنا سەندنی قەیرانی سیاسی بەحرەین ، هێزەکانی رژێمی ئالی خەلیفە، " عەلی محەممەد مومن" منداڵی بەحرەینیان بە تاوانی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ناوچەی ئەلدرازی ئەم وڵاتە دەسگیر کرد ولێپێچێنەوەیان لێکرد.
بەحرەینیەکان پتر لە سێ مانگە کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە وەرگرتنی مافی شارومەندی لە شێخ عیسا قاسم " ڕۆحانی پایەبەرزی شێعە ی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ئەلدراز ی مەنامە ی پێتەختی بەحرەین شوێنی نێشتە جیی بوونی شێخ قاسم لە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە کۆبوونەوە ولەسەر هەڵوەشانی حۆکمەکانی زاڵمانە ی ئەم رژێمە پیداگری دەکەن.
لەلایەکی ترە وە هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی ساڵی خویندنی نوێ لە بەحرەین ،" مەهدی ئەبودیب" سەرۆکی کۆمەڵی مامۆستایانی بەحرەین ڕایگەیاند ، نێزیک بە چوارسەد قۆتابی بە هۆی دەسگیر کران لە لایەن سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ، لە قوتابخانە بێوەرێن. ئەبودیب کە پێنج ساڵ لە تەمەنی لە زیندان تێپەڕاندووە ڕایگەیاند : ژمارەیک لە مامۆستایان یش لە گرتووخانەدان و هیچ ڕێکخراوەیەک بۆ بەرەڤانی کردنیان نیە.
بەحرەین لە فوریەی دووهەزارو یازدە وە گوڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی ئاشتیانە لەدژی رژێمی ئالی خەلیفە یە. خەڵکی بەحرەین خوازیاری چاکسازی سیاسی ، ئازادی ، دامەزرانی دادپەروەری ، لابردنی هەڵاواردن وسەر کار هاتنی نێزامیکی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن ، بەڵام ڕژێمی ئالی خەڵیفە هەموو کات بە سەرکوت کردن وەڵامی ناڕەزایەتیەکان دەداتەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310