به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : کاربەدەستێکی سەربازی سوری بە هەواڵدەری فەرەنسەی ڕایگەیاند، سوپای سوریا ڕاگیردرانیی تێکەڵچوونەکان تا ئێواڕەێ یەکشەممەی ڕاگەیاند لە حالێک دا کە ڕوسیا دوای ئەو ڕێککەوتنی ئاگر بڕی تا ئێواڕەێ ئەمڕۆ درێژ کردەوە .
کاربەدەستێکی سوری وتیشی : بەم چەشنە ئاگر بڕ ئێواڕەێ ئەمڕٶ (دووشەممە) کاژێر ٧ کۆتایی پێدێت . ئەو ووتیشی نازانین دوای ئەوە ئاگر بڕەکە درێژدەکرێتە وە یان نا .
بەر لەوە ئاگر بڕێک کە سوپای سوریا بۆ ماوەی ٧ رۆژ ڕایگەیاندبوو ، لە کاژێرەکانیی کۆتایی شەوی ڕابردوو کۆتایی پێهات . ئەم ئاگر بڕە لە بەرواری ١٢ سیپتەمبەر دوای دەستڕاگەییشتن بە ڕێککەوتننێک بۆ ئاگر بڕ و ڕاگیردرانیی تێکەڵچوونەکان بە ناوبژیوانیی ئەمریکا و ڕوسیا دامەزرا .
لەم ماوەیە نەیارانیی سوری و دەوڵەتی دیمەشق یەکتریان تۆمەتبار کردووە بە بنپێکردنیی ئەم ڕێککەوتننامەیە . ئەوە دووهەمین ئاگر بڕێک بوو کە لەم ساڵی زایینی لە سوریا دا بەڕێوە چووە .
سوپای سوریا بەرلەوە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندبوو کە ئاگر بڕ کاژێر یازدە و پەنجا و نۆ خوولەک ی ئێواڕەێ ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی پێدێت . ئەوە لە حالێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا یش ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی ناوچەکانی کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆێ سیستێمی چاوەدێری بە سەر ئاگر بڕ لە سوریا زۆرتر دەکات .....
کۆتایی کورتە نامە/310