١٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٥٥
ئێران پەلاماری ترۆریستی پاکستانی شەرمەزار کرد

ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری ترۆریستی لە باکووری رۆژئاوای پاکستانی شەرمەزار کرد .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"بەهرام قاسمی " ووتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە بە شەرمەزار کردنیی پەلاماری ترۆریستی بۆ سەر مزگەوتیک لە پاکستان کە بوو بەهۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە خەڵکی ونوێژخۆینانی ئەو وڵاتە ،ووتی ، هەموو وڵاتانی ناوچە دەبێ بە وریایی و تەعامۆل، ئیرادەی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی جدی لەگەڵ ڕیشە و هۆکارانی ئاشکراو نەهینی دیاردەی نگریسی ترۆریسم  مسۆگەر بکەن .

ئەوە هەروەها بەدەربڕینی هاودەردی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی پاکستان لە بەجێماوانی قوربانیانی ئەم پەلامارە ترۆریستییە سەرەخۆشی کرد .

 تەقینەوەی ترۆریستی هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی نوێژی جۆمعە لە گوندی پایی خان ، لە ناوچەی هۆزنشینی  "محەممەد ئیجنسی" پاکساتن لە تەنیشت سنوورەکانی ئەفغانستان بوو بەهۆی کوژرانی لانی کەم ٣٠ کەس و بریندار بوونی ٣٠ کەسی تر . جەماعەتی ئەلئەحرار سەر بە تاقمی ترۆریستی داعش لە پاکستان  بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی گرتە ئەستۆوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310