ئیمامی دەیەمی شیعەکان لە ساڵی ٢١٢ مانگی نزیک شاری مەدینە لەدایک بوو ولەژێررێنۆماییەکانی باوکی مەزنی ئیمام جەواد (ع) دا بوو. بەڕێزیان دوای کۆچی دوایی باوکی ، ئەرکی ئیمامەت و ڕێبەرایەتیی کۆمەڵگەی ئیسلامیی گرتە ئەستۆ . لە نازناوەکانی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) ، "هادی" بەمانای هیدایەت کار بوو .
ئیمام هادی (ع) لەمەڕ ناساندنی سیمای درەوشاوەی ئیسلامی ڕاستەقینە هەوڵی زۆری داوە .
ئیمامی دەیەمی شیعەکان کۆر وکۆبوونەوەی جۆر بەجۆری بۆ باس لە بارەی مەسەلە جۆر بەجۆرەکانی بروایی ، فیکری و یان کۆمەڵایەتی بەڕێوە بردو لەم کۆبوونەوەگەلە وڵامی پرسیارەکان و شۆبەهاتی بەرباسی ئەدایەوە .
ژمارێکی زۆری گەورەپیاوانی زانست وئەدەب لای ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) کۆدەبوونەوەولە دەریای بێ سنووری زانستی ئەو حەزرەتە کەڵکیان وەردەگرت.
عیلم وزانستی بەربڵاوی ئیمام هادی (ع) لەلایەک و خۆشەویستی و ڕاکێشەربوونی زۆری بەرێزیان لە نێوان خەڵک دا لەلایەکی ترەوە ، بەردەوام ڕق وکینەی حاکمانی عەبباسی سەبارەت بەم گەوهەرە درەوشاوەیەی بە دواوە بوو تائەوەی کە بەهۆی پیلانێک ، ئەو حەزرەتەیان شەهید کرد.
ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، هاتنی ساڵوەگەڕی لە دایک بوونی حەزرەتی ئیمام عەلی ئەلنەقی (ع) لەهەموو ئەویندارانی ئالوبەیتی عیسمەت و تەهارەت (ع) پیرۆز بایی دەکات ...
کۆتایی کورتە نامە/310