١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٠٦
ئەنجوومەنی ڕامیاریی یەمەن پێشوازی کرد لە پێشنیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ دەسپێکردنەوەی دانووستان

ئەنجوومەنی باڵای ڕامیاریی یەمەن ڕایگەیاند : ئامادەی لێکدانەوەی گەڵاڵەی ئاشتی ئەمریکایە بۆچارەسەری قەیرانی وڵاتەکەی و پێشوازیش دەکا لە پێشنیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دەسپێکردنەوەی هەرچی خێراتری دانووستانەکان .

 لەم بەیاننامەیە کە هەواڵدەری سەبا بڵاوکردەوە  هاتووە : ئەنجوومەنی بالای سیاسی یەمەن بەیاننامەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ابرەی درێژەی گۆڕانکارییەکانی یەمەن ی داوەتە بەرلێکدانەوە و وێڕای پێشوازی لەم پێشنیارە بۆ تەعامۆڵی بنیات نەر و ئەرێنی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی بەڕێوە بردنیی ئەم بنڕیار نامەیە ئامادەبوونی خۆی ڕاگەیاندووە .

ئەم بەیاننامەیە دەلێت : تاکاتێک کە دەستدرێژی هێزەکانی ناسراو بە هاوپەیمانی و گەماروی هەموولایانە لەدژی یەمەن درێژەی هەبێ ، ئەنجوومەن کردەوەکانی دواتری خۆی  بە گوێرەی ئەولەویەتی ڕێکخستنی ڕەوشی نێو خۆیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکان و گەمارۆداناوە و هاوکاتیش لەگەل ئەو دا دەرگای دانووستان  لە کاتی دیتنی نیاز پاکی لایەنی بەرامبەر دەکاتەوە .

ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن لەم بەیاننامەیە بە جەختکردن لە سەر ئامادەبوونی تۆکمەی خۆی بۆ لێکدانەوەی وردیاتی گەڵاڵەی پێشنیاری جان کەری لەهەر کاتێک و شۆێنێک کە ڕێکەوتن دەکرێت ، ووتیشی : ئەم کردەوەیە  دەبێ دوای دامەزراندنی ئاگڕ بەستی تۆکمە و هەمیشەیی لە هەموو ناوچەکانی وڵات و ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ئاسمانی و هەلگرتنی گەماروی زاڵمانە دژی وڵاتان ئەنجام دەگرێت ....

کۆتایی کورتە نامە/310