به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : "پویا" ،" هیلاری کلینتۆن " بەربژاری دیمۆکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکا غەنیمی خۆی "دۆنالد ترامپ" ی لە ڕاپرسینێک کە لە نێوان جووەکانی ئەمریکا بەرێوە چوو ، شکست دا .
ئەم ڕاپرسینە نیشان ئەدات کلینتۆن توانیوێتی تا لەسەتا ٦١ دەنگەکان بە خۆی تەرخان بدات و ترامپ تەنیا لە سەتا ١٩ دەنگەکانی دەسختووە. هۆیەکانی سەرکەوتنی کلینتۆن لەم ڕاپرسینە دەتوانین بە چەند بەش، دابەش بکەین . یەکەمین بابەت دەگەڕێتەوە بۆئاسایشی نیشتمانی کە ترامپ لە سەر ئەو دا زۆر داکۆکی دەکرد .
دەنگ دەران ووتوویانە کە هەڵوێستەکانی کلینتۆن لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم باشترە لە ترامپ وئەوە دەتوانێ ببێتە هۆی یەکیەتی زۆرتری خەڵکی ئەمریکا ، هەروەها یارمەتی بە قووڵتر بوونەوەی پێوەندییەکانی ئەمریکا وئیسرائیل ئەدات کە ئەم پێوەندییە دەتوانێ لە هەڵس وکەوت لەگەڵ ئێران کاریگەر بێت .
ترامپ کە یەکێ لە کچەکان و یەکێ لە کورەکانی جوولەکەن و چەندین یاری دەری جوولەکە یارمەتی ئەو ئەدەن لاگری زۆری جووەکانی وەکوو کۆماریخوازەکانی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ دا نەبووە . ترامپ هەوڵی داوە تا لە پێوەندی لەگەڵ تێکەلچوونەکانی ئیسرائیل و فەلەستین لایەنی ئیعتداڵ ڕابگرێت .
ئەو لە ئیسرائیل داوای کردووە تا خەرج وبەرجی یارمەتییەکانی سەربازی کە لە ئەمریکا وەریدەگرێت بداتەوە ...
کۆتایی کورتە نامە/310