به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :حسین جابیری ئەنساری ، جێگری عەرەبی وئافریقایی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەرووی شاندێکی سیاسی دۆینێ گەییشتە مۆسکۆ لەپەراوێزی ئەو سەفەرە سەردانی ناوەندی تویژینەوەکانی ستراتژیکی ڕوسیا (ریسی) کرد و لەگەڵ بەڕێز ڕستنیکۆف ، سەرۆکی ئەم ناوەندە و کارناسانی پایەبەرزی ئەو دیدار و وتوێژیان کردووە .
جابیری ئەنساری لەم دیدارە ئاماژەی کردە پێوەندی باش و ڕوولە گەشەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیا و جەختیکرد کە ئاسەواری ئەرێنی هاوکاری لە نێوان ئێران وڕوسیا لە ئاستی ناوچە ، ڕۆژ بۆ رۆژ زۆرتر دەرکەوتووە و ئەو هاکاریانە لە ڕەهەندگەلی جۆر بەجۆر خەریکە پەرەدەستێنێت .
بەڕێز ڕشتنیکۆف بە پێشوازی گەرم لە بەرێز جابیری ئەنساری لە ناوەندی ناوبراو (ریسی) ووتیشی : ئێران و ڕووسیا ، هاوبەشی زۆریان هەیە و لە ڕوانگەی مێژوویش خاوەنی دوژمنان و خەنیمەکانی هاوبەشن . ئەو ووتیشی کە هۆگری کار و پەرەی هاوکاریەکانی تویژینەوەیی لەگەڵ لایەنەکانی ئێرانی یە ...
کۆتایی کورتە نامە/310