به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :نەجم جەبووری وتیشی : هێزی ئێراقی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوچە کانی ڕۆژهەڵاتی مەخموور و گەیارە لە نەینەوایان بەرپەرچ دایەوە و بەدژی پەلامارەکانی هێزی سوپای ئێراق 87 تیرۆریست کوژران و ژومارێک کەرەستە و ئۆتۆموبیلی سەربازیش تێک شکێندران.
هێزی ئێراقی ناوچەی گەیارەیان بە تەواوی لە پازدەی ئاڤریلی ڕابردوو لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد.
لەلایەکی دیکەوە عودەی خدران فەرماندەرێکی هێزی جەماوەریی ئێراق وتی : تیروریستی خۆ کوژ کە ئۆتوموبیلی بۆمب ڕێژکراوی لە هەشتاوپێنج کیلومەتری باکووری باقوبەیان ڕێنوێنی دەکرد، کوژرا.
ناوبراو وتیشی: ئەم ئۆتۆموبیلە بۆمب ڕێژکراوە لە پارێزگەی سەلاحەدین بەرەو بەغدا وەرێ کەوتبوو کە لەلایەن هێزی ئاسایشی کونترۆڵ دەکرا و ئەوان توانیان بەرلە گەیشتنی ئۆتۆموبیلەکە بۆ شوێنی دیاریکراو بیتەقیننەوە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٥٣
News ID: 779047
فەرماندەری ئۆپراسیونی پارێزگەی نەینەوا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەئاکامی پەلامارەکانی هێزی سوپای ئێراق دژبە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی گەیارە"ی سەربەو پارێزگەیە هەشتاو حەوت تیرۆریست کوژراون.