بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێی شەممەی ڕادیۆ تورکی ئەستەمۆڵی پارس تودەی ، بڕیارە پەرلەمانی ئەوروپا کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ لێکدانەوە ڕەوشی نائاسایی لە تورکیا بەڕێوە ببات .
کەتی پیری ، ڕاپۆرتنێری تایبەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە بارەی تورکیا لە سەروبەندی ئەم کۆبوونەوەیە بەئاماژە بە نیگەرانییەکان لە بارەی قۆڵبەستکردنەکان و هەڵپەساردن لە ڕاژەکاری کارگێرانی دەوڵەتی لە تورکیا ووتی : دەبێ لە نێوان کەسانی تاوانبار وئەوانەی کە هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە ، جیاوازی دانێن .
ڕاپۆرتنێری تایبەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە بارەی تورکیا هەروەها بەئاماژە بە مەسەلەی دیاریکردنیی سەرپەرەشت بۆ ٢٨ شارەوانی لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا ، بەڕاشکاوی ووتی : یاساکان دوخی نائاسایی یان لە تورکیا ئامڕازێکە بۆ گوشار نواندنی بۆ سەر نەیاران لە وان کوردەکان . پیری بەباسکردنیی ئەوەی کە تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ئەمدواییە سیاسەتێکی لە پێش گرتووە کە بووەتە هۆی دووری بەرەبەرەی ئەو وڵاتە لە ئەوروپا ، ووتیشی : ئەگەر چی دانووستانەکانی هاوپێوەند بە پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپا درێژەی بووە بەڵام لەم بارودخە دا پرسی پەیوەسبوون لە ئارا دا نییە ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٠٢
News ID: 778931
ڕاپۆرت نێری تایبەتی پەرلەمانی ئەوروپا لە بارەی تورکیا ڕای خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە دوخی نائاسایی لەو وڵاتە بووەتە ئامرازێک بۆ نواندنی گوشاری زۆرتر بۆ سەر نەیارانی دەوڵەتی تورکیا .