به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای له سوپای ئازادی سووریا که به یارمه‌تی تورکیا چه‌ندین به‌ش له باکووری سووریای کۆنتڕۆڵ کردووه، کرد که کۆتایی به هێرشه‌کانی له دژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا بهێنێت.
ئه‌و داواکارییه له‌پێناو گشتگیربوونی ئاگربڕێک له سووریایه که ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته گه‌یشتنه ڕێککه‌وتن و بڕیاربوو له ڕۆژی ڕابردووه‌وه جێبه‌جێ بکرێت.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا، چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاگربڕ له‌لایه‌ن فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌وی ڕابردوو جان کربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران خوازیاری ڕاگرتنی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی تورکیا و کورده‌کانی سووریا بوو.
ناوبراو جه‌ختی کرد که ئاگربڕی ڕاگه‌یێندراو سه‌رجه‌م گرووپه‌کانی به‌شداربوو له سووریا جگه له به‌ره‌ی نوسره و داعش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و کورده‌کانی سووریا و وڵاتی تورکیا که له ئه‌ندامانی که‌مپێنی دژه‌داعشن له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئێمه نامانه‌وێت پێکدادان و توندوتیژی له نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و سوپای تورکیا ببینین....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٩:١٢
News ID: 778894
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا داوای له هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا کرد که هێرشه‌کانی له دژی هێزه‌کانی YPG ڕابگرێت.