ه‌گێڕانه‌وه له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی فه‌رمانداریی سه‌قز؛ حاج قودره‌ت دیالمه له پێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئیداری زیادی کرد: بنه‌مای پێکهاته ئیتیلاعاتییه‌کان له‌سه‌ر پێشگیریییه به‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه باڵای پارێزگا درێژه‌ی دا، سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌دانه‌ریی ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ران له‌مپه‌ڕه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و نیزام و ده‌وڵه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که بواری سه‌رمایه‌دانه‌ریی زیاتر ده‌که‌نه‌وه و هه‌وڵێکی گونجاو له‌م پێناوه‌دا ئه‌نجام دراوه.
دیالمه ڕاشیگه‌یاند: پێکهاته ئیتیلاعاتی و زانیارییه‌کان خوازیارن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و بوارانه که سه‌رمایه‌دانه‌ریی ئه‌نجام ده‌بێت چاودێری و کۆنتڕۆڵی ورد له‌سه‌ر به‌شه ژێرده‌سته‌کان چڕتر بکه‌نه‌وه و ئاوڕی جیدی له سامانه گشتییه‌کان بده‌نه‌وه و چاودێرییان له‌سه‌ر ڕێکخستنی گرێبه‌سته‌کان ببێت.
سه‌رۆکی ده‌زگای به‌رپرسی ئاسایشی پارێزگا له به‌شێکی دیکه له وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: لایه‌نێکی دیکه‌ی چالاکی ده‌زگا ئیتیلاعاتییه‌کانی دوژمن، بڕه‌وپێدانی بێ ئه‌خلاقی و نائه‌منی کۆنه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگایه چونکه دوژمن له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که ته‌نیا ڕێگای نفووز و لاوازکردنی بیر، باوه‌ڕ، دابونه‌ریته‌کانی ناوچه له نێوان لاوان‌دا ئه‌م ڕێگایه ده‌بێت.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی له‌م پێناوه‌دا به هاوکاری هه‌ندێ له پێکهاته ناوچه‌یی و سه‌ره‌و ناوچه‌یییه‌کان هه‌وڵی داوه و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌کانی ئێران به‌ڕێوه بردووه و به‌وانی ڕایگه‌یاندووه: هه‌موو پێداویستییه‌کان له ده‌ره‌تانی ئێوه داده‌نین تاکوو له ئێران نائه‌منی دروست بێت و سیخۆڕی بکه‌ن.
ئه‌م به‌رپرسه چاودێرییه‌ی پارێزگا ئاماژه‌ی کرد به ئه‌رکی ڕاسپارده‌یی ئه‌م ڕێکخراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری و پاسه‌وانی له سامانه گشتییه‌کان و به جه‌خت له‌سه‌ر ڕێزگرتن له خه‌ڵک له ئیداره جۆراوجۆره‌کان، درێژه‌ی دا: زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئێمه سالم، به ئه‌نگێزه و لێهاتوون و ئه‌رکی ئێمه له‌م پێناوه‌دا دابین کردنی ئاسایش و هێشتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ جار به‌ڕێوه‌به‌رانێک په‌یدا ده‌بن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هه‌لقوستنه‌وه له به‌یتولماڵ که لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
حاج قودره‌ت دیالمه درێژه‌ی دا: به بوونی پیلانی زۆری دوژمنان، ئێستا ئێران، ناوچه و کوردستان ئاسایشی بێ وێنه هه‌یه.
سه‌رۆکی ده‌زگای ئیتیلاعاتی- ئاسایشی پارێزگا درێژه‌ی دا: پێکهاته‌ی ئێمه‌ش وه‌کوو ڕێبه‌ر و پێشه‌نگی خۆمان، له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که مافی خه‌ڵک له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه و ئاسایش داواکاری و پێویستی ستراتێژیکی سه‌رجه‌م خه‌ڵکه ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی گرووپه دژبه‌ره‌کانی شۆڕش له پێناو جێگیربوونی ئاسایش به شێوه‌ی خۆخواز به سیسته‌می ئیتیلاعاتی په‌یوه‌ندی ده‌گرن.
پاشان فه‌رمانداری سه‌قزیش ڕایگه‌یاند: ئاسایشی جێگیر له پارێزگای کوردستان قه‌رزداری خوێنی شه‌هیدان و ئه‌وه‌ش پێکهاتووی هه‌وڵی هێزه سه‌ربازییه‌کان و ئاسایش و خه‌ڵکه.
وه‌رمه‌قانی له به‌شێک له وته‌کانیدا داوای له به‌رپرسی گشتی ئیداره‌ی ئیتیلاعاتی پارێزگای کوردستان کرد تاکوو له پێناو کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سه‌یف هه‌وڵ و یارمه‌تی پێویست بدات.
له درێژه‌دا نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز و بانه له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م شاره بێکارییه و بێ‌کاری و ئاسایش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان پێکه‌وه هه‌یه، ڕوونیشی کرده‌وه: کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌ی سه‌یف ڕۆڵێکی سه‌ره‌ی له گه‌شه‌ی ئابووری شارستان و دابه‌زینی ڕێژه‌ی بێ‌کاری ده‌بێت.
موحسێن بیگله‌ری زیادیشی کرد: هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌کان وه‌کوو چاوی وردبینانه‌ی به‌رپرسان و نیزام و دامه‌زرێنه‌رانی ئاشتی، ئارامش و هێمنایه‌تی زۆر گرینگ بووه که خزمه‌ته‌کانی ئه‌وان جێگای ڕێزگرتنی هه‌یه....
کۆتایی کورتە نامە/310
به‌توندی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌سته‌کانی سه‌رمایه‌دانه‌ریی و گه‌نده‌ڵکارانی ئابووری تووش ئه‌بین/ ئاسایشی کوردستان نموونه‌ییه
١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٨:٥٠
News ID: 778884
به‌رپرسی ده‌زگای ئیتیلاعاتی- ئه‌منییه‌تی کوردستان وتی: ئاسایش ژێربینای هه‌موو بواره‌کانه و ئه‌رکی ده‌زگای ئاسایش هه‌وڵدان له پێناو دامه‌زراندنی ئاسایش و هێمنایه‌تی بیری و ده‌روونی و کۆمه‌ڵگاییه