به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :دئهنجومهنی ئه‌ورووپایی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان له ڕاپۆرتێکدا نووسی: پێویسته له باری سیاسی له سووریا لامهکهزییهت ئه‌نجام بدرێت و بارودۆخێکی تایبه‌تیش بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی ئه‌م وڵاته له‌به‌رچاو بگیردرێت. ئه‌م هه‌نگاوه پێشمه‌رجی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران له‌م وڵاته و ده‌ستپێکردنی دروست کردنی دووباره‌ی سووریایه.
جیهاد یازیچی، نووسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێت: سووریا له ئێستادا بۆ چوار به‌ش دابه‌ش کراوه؛ به‌شێکی له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه، داعش به‌شێک له‌م وڵاته‌ی داگیر کردووه، به‌شی سێهه‌می ئه‌وه‌ش له ده‌ستی هێزه‌کانی YPGیه و گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش چه‌ندین به‌ش له سووریایان کۆنتڕۆڵ کردووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: سه‌ره‌ڕای کێشه و ناکۆکیی توند له نێوان دوو گرووپی گه‌وره‌ی کورد له سووریا واتا پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کورده‌کانی سووریا (PYD) و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کورد، هه‌ر دوویان جه‌ختیان هه‌یه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی لامه‌رکه‌زییه‌ت له سووریا. دروسته که ئه‌وان ڕکابه‌ری سیاسی یه‌کترن به‌ڵام ئه‌وان خوازیاری ئه‌نجامدانی کاروبار له لایه‌ن خودی کورده‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه کراوه که هیچ یه‌ک له گرووپه کوردییه‌کانی سووریا خوازیاری جودابوونه‌وه و دابه‌شکردنی وڵات نین و هه‌موویان ئیده‌عا ده‌که‌ن که ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئێستای سووریا بمێننه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپایی کردووه له‌م ڕاستیانه تێبگهیێین و لامه‌رکه‌زییه‌ت وه‌کوو پێشمه‌رجێک له دانوستانی ئاشتی سووریا دیاری بکه‌ن. ئه‌م کاره پێویستی به شه‌ڕ و پێکدادانی کورده‌کان له‌وێ وه‌کوو یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کان له گۆڕه‌پانی سووریایه. ڕووسیا پشتیوانی له لامه‌رکه‌زییه‌ت له سووریا ده‌کات ئه‌گه‌رچی سووریا پێشنیاری ڕووسیا بۆ پێدانی مافێکی زیاتر به کورده‌کان ڕه‌تکردووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا جه‌خت کراوه که سووریا ده‌بێ سیسته‌مێکی لامه‌رکه‌زییه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له دیمه‌شق بۆ پارێزگا و ناوچه‌کانی ئه‌م وڵاته بگرنه‌به‌ر و ناوچه کوردنشینه‌کان له بارودۆخێکی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌ند بن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له پێناو لامه‌رکه‌زییه‌ت زیاتر بێته‌وه. ناوی ئه‌م وڵاته نابێت وشه‌ی عه‌ره‌بی تێیدا بێت و منداڵان له هه‌موو ئیتنیکه‌کان ده‌بێ بتوانن به زمانی دایکی بخوێنن. کورده‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا و ناوچه کوردنشینه‌کانی دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب بتوانن هه‌م به زمانی عه‌ره‌بی و هه‌میش به زمانی کوردی بخوێنن.
به‌ڵام وه‌لید شێخۆ، سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆی کوردی سووریا ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن ئاوه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌ک قبووڵ ناکات ئێمه گه‌لی کورد جه‌ختمان هه‌یه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیسته‌می فیدڕاڵیزم.
ناوبراو به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاتی سووریا له ئێستادا به سێ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان، ئۆپۆزسیۆن و ده‌وڵه‌ت دابه‌ش کراوه بۆ هه‌واڵده‌ریی ئارانیووزی وت: ئێمه نه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تین و نه ئۆپۆزسیۆن. کورده‌کان ده‌بێ پێکه‌وه یه‌کگرتوو بن و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا بخه‌نه‌ڕوو....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:٢٤
News ID: 778847
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپایی ده‌ره‌کی جه‌خت ده‌کاته‌سه‌ر به فه‌رمی ناسینی کورده‌کان له سووریا وه‌کوو یه‌کێک له ئه‌کته‌رانی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی ئه‌م وڵاته و دامه‌زراندنی بارودۆخی تایبه‌ت بۆ ئه‌وان.