١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٦:١٤
سیرگئی لاوروف : پەیوەندیەکانی ئەمریکا لە گەڵ "بەرەی نوسرە" پێویستی بە وتووێژی شێلگیرە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەگەڵ هاوتا لوکزامبورگیەکەی خۆی لە موسکۆ وتی : ڕێککەوتنی ئاگربڕ کە ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا جێ بە جێ کرا بوار دەڕەخسێنێ بۆ چارەسەری قەیرانەکەی سووریا

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سێرگێیی  لاوروف  وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  لەو  دانیشتنەهەواڵەدا  لە  گەڵ  هاوتای  لوکزامبورگی  خۆی  لە  موسکۆ وتیشی  : متمانەمان  بە  پێڕستی  ئەمریکا  لە  تاقمە  تێرۆریستیەکان  نیە  و ئەو  پێڕستە  دەبێ  بریتی  بێت  لە  تاقمگەلێکی  زۆرتر    پەیوەندی  ئەمریکا  لە  گەڵ  بەرەی  نوسرە  پێویستی  بە  وتووێژی  جیدیە  ئێمە  بە  ئیستیفان  دی میستورا  نێردراوی  تایبەتی     سکرتێری  گشتی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان   لە  کاروباری  سووریا  ڕامانگەیاند  درێژەی  وەدواکەوتن  بۆسەرلەنوێ  کردنەوەی  وتووێژەکانی  سوریا  قەبووڵکراوە  نیە .

ڕووسیا  لەوتەکانی کاربەدەستانی  ئەمریکایی  سەبارەت  بە ئەوەی  کە  واشنگتون  بە  پێبەندی  موسکۆ  متمانەی  نیە  سەری  سووڕ  ماوە . 

ناوبراو وتی خەبات  بە دژی  تێروریزم  لە  ەولانی  سوریا  دەبێ  بە هۆی  پێبەندی  بە  بڕیارنامەکانی   ئەنجومەنی  ئاسایش  بێت  .

لاوروف  وتیشی  تێروریستگەلێک  لە  جولان  دان  کە  دەبێ  لە گەڵ  ئەوندا  شەڕبکرێت . 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی موسکو بۆ میوانداریەتی یداری  مەحموود  عەباس  سەرۆکی  پێکهاتەی  خۆبەڕێوەبەری  فەلەستین  و بنیامین نتانیاهۆ  سەرۆک وەزیرانی  ئیسراویل  ئامادەیی  هەیە  و عەبدولفەتاح  ئەلسیس   سەرۆک  کوماری  میسر  لەو  دیدارە  لایگری  دەکات ....

کۆتایی کورتە نامە/310