١٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:٣٥
هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەرووبەندی تەقینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی کە ئەم ناوچەیە بەرەوڕووی تەقینەوەیەکی مەزنە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :یووسف محەممەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژێک دا بە ئاماژەدان بە هەبوونی قەیرانی قووڵ  و جیدی لەم ناوچەیە و بەتایبەتی ڕەوشی نالەباری ژیانی خەڵک ، وشداری دا ئەم قەیرانانە، کوردستانی ئێراقی  بەرەوڕووی  تەقینەوەیەکی گەورە کردووە.

یوسف محەممەد سادق وتیشی ،  چالاک نەبوونی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق، پێشی بە لێپێچینەوە  لە گەندەڵکاران گرتووە.

ناوبراو وتیشی : ڕەوشی ئێستا و قەیرانەکانی قوڵ و جیددی بەتایبەتی لە باری ئابووری و ژیان  بووەتە هۆی هیوابڕاو بوونی ئابووری ، سیاسی ، کۆمەڵایەتی و تەنانەت

ئاسایشی لەنێو خەڵک .

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها هیواداری دەربڕی خەڵکی کوردستانی ئێراق  هەر ئەو جۆرەی توانیان  بەرامبەر بە ڕژێمی بەعس  خۆڕاگری بکەن  و لە کارەساتگەلێکی وەک ئەنفال و ڕەگەزکوژی سەربەرز تێپەڕن ، بتوانن  قەیرانەکانی ئێستاش بە سەربەرزی تێپەڕبکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310