١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٣١
پێ وشوێن گرتنی دۆخی مۆسافیرانی ئێرانی لە ئەرزرووم

سەرکۆنسۆلی ئێران لە ئەرزرووم لە هەوڵی جیدی ئەم کۆنسولگەریە لە پێ وشوێن گرتنی دۆخی مۆسافرانی ئێران لە تەقێنەوەی ترۆریستی شاری وانی تورکیا هەواڵی دا.

" حسێن قاسمی " سەرکونسولی ئێران لە ئەرزرووم لە بارەی تەقێنەوەی ڕۆژی دوشەممە لەشاری وانی تورکیا و ئەگەریی هەبوونی ئێرانیەکان لە ناو برینداران وتی: ئەم کونسولگەریە خەرێکی لێکدانەوەی ئەم مەسەلە و هاوئاهەنگی لەگەڵ کاربەدەستانی خۆجیی و پێو شوێن گرتنی دۆخی ئێرانیەکانە. تەقێنەوەی ئەمڕۆ لە وان لە ناوەندی شارو لە شوینکدا کە گەشتیاران لە سەفەر بۆ ئەم شارە بۆ شت کڕین دەڕون ، ئەنجامی گرتووە.

شایانی باسە ژمارەیەک لە بریندارەکان لە گەشتیارانی بیانی وئێرانین. شاری وان لە سەدو دە کیلومیتری سنووری ئێران لە ڕۆژی جێژنی قوربان ، نێزیک  ساعەت دوازدە و نێو بە کاتی تاران شایەتی ئەم تەقێنەوە سامناک بوو. پارێزگاریی وان دوائین ژماری بریندارەکانی تەقێنەوە لە ناوەندی شاری وانی چل و هەشت کەس ڕاگەیاندووە....

کۆتایی کورتە نامە/310