به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند که له ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیئتیلافی دژه‌داعش، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێراق و سووریای له ده‌ست داوه.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: مه‌شقپێکردنی هێزه عێراقییه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی دژه‌داعش گرینگایه‌تییه‌کی زۆری هه‌یه به‌ڵام هێشتاکه شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه. به‌م بۆنه‌وه پشتیوانی هۆڵه‌ندا له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراق درێژه‌ی ده‌بێت. ئه‌و هێزانه به یارمه‌تی ئیئتیلافی دژه‌داعش ته‌رکیز له‌سه‌ر ئازادکردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ ده‌که‌ن.
برت مه‌ک گۆرک، نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانی دژه‌داعش له درێژکردنه‌وه‌ی مه‌شقپێکردنی هێزه کوردییه‌کان و سوپای عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا تاکوو کۆتایی ساڵی 2017 پێشوازی کردووه.
ناوبراو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسی: حه‌وته‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمانی دژه‌داعش به مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی 6 هه‌زار و 500 که‌س له هێزه کوردی و عێراقییه‌کان ڕکووردێکی نوێ له که‌مپینی دژه‌داعش تۆمار کردووه. هاوپه‌یمانی له کاتی ده‌ستپێکردنی هێرش بۆ سه‌ر داعش مه‌شقی سه‌ربازی به نزیک به 30 هه‌زار که‌س له هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان داوه....
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٣
News ID: 778339
ه‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند که درێژه به پشتیوانی خۆی له هێزه عێراقی و کوردییه‌کان له دژی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌دات.