به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :فیکری ئیشیک، وه‌زیری به‌ره‌ڤانی تورکیا له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆیتێرز جه‌ختی کرد یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) به هیچ له‌ونێک نابێت له ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری ڕه‌قه به‌شدار بن.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و شته‌ی که تورکیا پێداگری له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌وه‌یه که له جیاتی هێزه‌کانی YPG، هێزه ناوچه‌ییه‌کان له ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری ڕه‌قه به‌شدار بن.
وه‌زیری به‌ره‌ڤانی تورکیا جه‌ختی کرد وڵاته‌که‌ی ڕێگا نادات هێزه‌کانی YPG به بیانۆی ئۆپراسیۆنی دژی چه‌کدارانی داعش، هه‌وڵ بده‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له سووریا.
ئه‌مریکا پێشنیاری داوه ئه‌م وڵاته به هاوڕایی تورکیا و هێزه کوردییه‌کانی شاری ڕه‌قه له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازاد بکرێت.
ئه‌شتۆن کارتر، وه‌زیری به‌ره‌ڤانی ئه‌مریکا له دیداری حه‌وته‌ی ڕابردووی خۆی له‌گه‌ڵ فیکری ئیشیک له له‌نده‌ن وتی: ئه‌مریکا له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا تێده‌گه‌یێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئیداره‌کردنی شار و شارۆچکه‌کان له سووریا و عێراق پاش شکستی داعش ده‌درێته ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه.
وه‌زیری به‌ره‌ڤانی تورکیا له‌م دیداره‌دا وتبووی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان پیشان ده‌دات هێزه‌کانی YPG پابه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به چوونه‌ده‌ره‌وه له مه‌نبه‌ج و پاشه‌کشێ کردن بۆ ڕۆژئاوای ڕووباری فورات. تورکیا به‌دوای هیچ ئامانجێک جگه له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی YPG له ناوچه‌که نییه.
ئه‌شتۆن کارتر له‌م دیداره‌دا ڕایگه‌یاندووه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بۆ ڕۆژئاوای فورات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و داوا له‌وان ده‌کرێت له‌وێدا بمێننه‌وه...
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣٣
News ID: 778332
وه‌زیری به‌ره‌ڤانی تورکیا ده‌ڵێت به هیچ له‌ونێک نابێت یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری ڕه‌قه له بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش، به‌شدارییان هه‌بێت.