١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٠٢
پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا

شارۆچکە نشینانی زایۆنیست جارێکی تر پەلاماریان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، ڕایگەیاند : شارۆچکە نشینانی زایۆنیست بە داکۆکی هێزی داگیرکەری ئیسرائیلی ڕۆژی  یەکشەممە دەستیان دایە بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا و پەلاماریان کردەسەر حەوشەی مزگەوتەکە.

مزگەوتی ئەقسا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو  و هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی ئینتفازەی قودس لە یەکەمی ئوکتوبەری 2015 گۆڕەپانی تێکهەڵچوون و پەلاماری بەربڵاوی شارۆچکە نشینانی زایۆنیست و هێزی زایۆنیست بووە .

هەموو رۆژێ تێکهەڵچوونی لەنێوان هێزی زایۆنیست و نوێژکەرانی فەلەستینی لەنێو مزگەوتی ئەقسا ڕوو دەدات....

کۆتایی کورتە نامە/310