به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سه‌ردار محه‌مه‌دڕه‌زا نه‌قدی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌سیجی موسته‌زعه‌فین هاوڕێی له‌گه‌ڵ وه‌فدێک له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی هه‌ندێ له ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به به‌سیج سه‌ردانی پارێزگای کوردستانی کردووه و له‌م سه‌فه‌ره‌دا چووه‌ته دزڵی، شارستانی سهوڵئاوا و شاری مه‌ریوان و سه‌قز و چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م شارانه به‌ڕێوه‌بردووه.
سه‌ردار محه‌مه‌دڕه‌زا نه‌قدی له کۆمه‌ڵه‌ی به‌سیجی پارێزگای کوردستان که له هۆڵی شه‌هیدانی شوێن‌بزر به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و به‌ئه‌مه‌گ و وه‌فادار به نیزام له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کان، دوژمنانی کۆماری ئیسلامیان نائۆمید کردووه و خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان شانبه‌شانی دیکه‌ی هاووڵاتیان به گیانبه‌ختکاری و ڕشاده‌ت به‌ره‌ڤانیان کردووه له شۆڕش و نیزامی ئیسلامی ئێران و هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان به‌کار ده‌گرن و هه‌میشه‌ش به هه‌موو توانا و گیانبه‌ختکاری ئاماده‌یی به‌ره‌ڤانی له شۆڕش و نیزامی ئیسلامیان بووه و هه‌یه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌سیجی موسته‌زعه‌فین ڕوونیشی کرده‌وه: دوژمن له‌وی که گه‌لی ئێران هه‌میشه و به‌تایبه‌ت پارێزگای کوردستان له هه‌موو گۆڕه‌پانه جۆراوجۆره‌کان و هه‌ستۆک، یار و هاوڕای شۆڕشن و له بابه‌ته ههستۆکهکاندا به باشی خۆیان ده‌نوێنن له ترس و نائۆمیدی دان و بۆ زه‌بردان به نیزام و خه‌ڵک و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆیان له هه‌ر شێوه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
سه‌ردار نه‌قدی وتیشی: کوردستان زێدی فه‌رهه‌نگه و ئه‌م بابه‌ته بۆ دوژمن مه‌ترسیداره و یه‌که‌مین به‌رنامه‌ی دوژمن بۆ ئه‌م پارێزگایه له‌ناوبردنی فه‌رهه‌نگ به گه‌نده‌ڵی و شڵه‌ژاوییه.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: دوژمن به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌ته‌لایت، ئینتێرنێت و به‌رهه‌مهێنانی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر و فڕوشتنی هه‌رزانی ئه‌وه ده‌ویه‌وێت گه‌نده‌ڵی و شڵه‌ژاوی له ناوخۆی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان بڕهوپبدات....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٢٩
News ID: 778111
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌سیجی موسته‌زعه‌فین وتی: دوژمن به که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌ته‌لایت، ئینتێرنێت و به‌رهه‌مهێنانی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر و فڕوشتنی هه‌رزانی ئه‌وه ده‌ویه‌وێت گه‌نده‌ڵی و شڵه‌ژاوی له ناوخۆی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان بڕهوپبدات.