١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٢٥
درێژەی کۆکوژی یەمەنییەکان لە لایەن عەرەبستانەوە

لە بۆمبارانی شاری ئەرحەب لە یەمەن لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عەرەبستان ، لانیکەم دە کەسی ناسەربازی یەمەنی کوژراون .

، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عەرەبستان ڕۆژی شەممە لە چەند نۆرە ناوچەی بەیت سەعدان لە شاری ئەرحەب لە پارێزگای سەنعای یەمەن یان بۆمباران کردووە کەبە هۆیەوە دەیان کەسی سیڤیل کوژراون ویان بریندار بوون .

 کەناڵی تەکەفەزیۆنی ئەلمەیادین ی لوبنان ڕاپۆرتی دا : لە ١٨ پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ناوچەی بەیت سەعدان لانی کەم ٥٠ کەسی سیڤیل ی یەمەنی کوژراون و یان بریندار بوون .

فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی هەروەها ئەمرۆ شەممە لە چەند نۆرە فرۆکە خانەی نێو دەوڵەتی سەنعا ، پێتەختی یەمەنیان بۆردمان کردووە کە بە هۆیەوە ، زەرەرو زیانی زۆر دراوە لە دامەزراوەکانی فڕۆکە خانەکە .

یەکەیەکی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن یش ڕۆژی شەممە لە وڵامی پەلامارەکانی سەعوودەییەکان لەگەڵ مووشەکێکی ئیسکاد ، هازگەی کارەبای ناوچەی ئەلشەقیق لە جیزان لە باشووری عەرەبستان یان پێکاوە .

کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلمەسیرە ی   یەمەن یش باسی لە لەناو چوونی تانکێکی بەکڕێگیراوانی سەعوودی کرد لە ناوچەی ئەلغیل لە پارێزگای ئەلجوف لە باکووری یەمەن دا .

لەم پەلامارە چەند سەربازی سەعوودی کوژراون .

دەستدرێژی ١٧ مانگەی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن کە لەگەڵ بێدەنگی کۆر و نێوەندەکانی نێو دەوڵەتی هاوڕی بووە ، تا بە ئێستا جگە لە دەهەزار کوژراو و هەزاران بریندار ، بووەتە هۆی کاولبوونیی ژێرخانەکانی سەرەکی ئەو وڵاتەیش ....

کۆتایی کورتە نامە/310