٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٧:١٨
دەرکرانی ٧٣ کەسی دیکە لە ستافی سوپای تورکیا

تورکیا ڕایگەیاند ٧٣ کەسی دیکە لە ستافی هێزە چەکدارەکانی ولاتەکەی دەرکردووە بەئاراستەی هەوڵە بەردەوامەکانی خوی بۆ پاکتاوکردنی سوپاکەی لەوەی وا ناوی دەنێت "پەیڕەوانی فەتحوڵا گولەن" وەک مێشکی بیرمەندی کوودەتا بێ ئاکامەکەی ١٥ی مانگی ژولای .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتد پرێس ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەکانتی توئیتەری فەرمیی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی دەرکراون، لە ئەندامانی هێزی ئاسمانیی سوپا بوون.

ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها ڕایگەیاند، دەرکرانی ئەو کەسانە ، بووەتە هۆی بەهێزبوونی سوپا چونکە لە بوونی لایەنگرانی ڕێکخراوی خەیانەتکاری فەتو(ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵا گولەن) پاک کراوە.

ئەو بابەتە ئاماژەیە بە فەتحولا گولەنی مامۆستای دینی بە ڕەگەز تورکی دانیشتووی ئەمریکا  کە تورکیا بە هیدایەت کردنی کودەتا ناکامەکەی ئەم دواییە تاوانباری کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ڕاگەیێندرا، ٨٢٠کەس لە فەرمانبەران و ئەندامانی سوپای تورکیا خراونەتە زیندان و لەسەر کار لابراون.

وا پێش بینی کراوە کە پتر لە پێنج هەزار ئەندامی سوپای تورکیا لەکاتی ڕوودانی کودەتا بێ ئاکامەکەی١٥ی ژولایەوە تائێستا دەرکراون کە ١٥١ ژەنەراڵ و دەریاڤان لەخۆ دەگرن....

کۆتایی کورتە نامە/310