به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەشار جەعفەریی نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی سێ شەممە وتی: ناتوانین ئەوەی لە سوریا ڕوو دەدات بە شەڕێکی نوێخۆیی بزانین چونکە هەزاران تیرۆریست لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهانەوە بە یارمەتی وڵاتانی دراوسێمان گەیشتونەتە سووریا و لەشەڕ دان.
بەشار جەعفەری وتیشی: دەوڵەتی سوریا بەردەوام دەبێ لەسەر ئەرکی یاسایی خۆی بۆ بەرگری کردن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی شارۆمەندانی لە هەمبەر گروپە تیرۆریستییەکان کە چەکیان لە سەر دەوڵەت و گەلی سوریا دا هەڵکێشاوە.
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی: لە دەستوری زۆربەی وڵاتان هەڵگرتنی چەک لە لایەن هەر کەسێکەوە بێت بێجگە لە سوپا و دەزگا حکومییەکان وەک بەرپرسی ئاسایش و پاراستنی سنورەکان، تاوانێکە گەورەیە.
جەعفەری وتیشی: بە کار هێنانی زاراوەی وەک گروپە چەکدارەکان، ڕاستی تیرۆریست بوونی "داعش" ، "فەتحولشام"(بەرەی نوسرە)،" جەیشولفەتح"،"جەیشولئیسلام"، و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکە ناگۆڕێ و دەوڵەتی سووریا بە گوێرەی ئەرک و بەرپرسایەتی نیشتمانی خۆی بەرەنگاریان دەبێتەوە.
بەشار جەعفەری وتیشی: شارۆمەندانی سوریا بە درێژایی دەیان ساڵ لە ژێر سێبەری ئاسایش و دادپەروەری هیچ کات تووشی مەینەت و کوێرەوەری نەهاتبوون و ئەگەر چەند وڵاتی ناوچە و دراوسێ پشتی دەیان هەزار تیرۆریستی بیانیان نەگرتبا و ڕەوانەی سوریایان نەکردبا گەلی سوریا ئاوا بەم شێوەیە قەڵاچۆ نەدەکران و تووشی ئەم مەینەتەی ئێستا نەدەهاتن...
کۆتایی کورتە نامە/310
٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٣٦
News ID: 777357
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتوەکان جەختی کرد: قەیرانی سووریا شەڕێکی نێوخۆیی نییە.