٣ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٢٠:٣٨
دامەزرانی پێنج کەناڵی دژە شیعی نوێ لەلایەن عەرەبستانەوە

بەرپرسی ڕایەڵەی جیهانیی وەلایەت وتی؛ عەرەبستان پێنج کەناڵی نوێی لەدژ نیزامی ئیسلامی و مەزهەبی شیعە ، دامەزراندووە.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئایەتوڵا سەید محەممەد حوسێنی قەزوینی بەرپرسی ڕایەڵەی جیهانی وەلایەت بەئاماژە بە دوژمنایەتی بەرپرسانی عەرەبستان لەگەڵ ئێران، وتی؛ عەرەبستان بە دانانی پێنج کەناڵی نوێ لەدژ نیزامی ئیسلامی و مەزهەبی شیعە، سووکێتی کردن و جنێو دانی گەیاندۆتە ئاستێک کە لە سەدەکانی ڕابردوودا پێشینەی نەبووە.

ئایەتوڵا حوسێنی قەزوینی ، دنەدانی سوننەکانی دانیشتووی ئێران و ڕووخاندنی نیزامی ئیسلامی لە ئامانجەکانی ئەو کەناڵانە ناوبردو وتی: ئەو کەناڵانە لەشێوازی نوێی خۆیاندا ، ڕیوایاتی لاوازی شیعە بڵاو دەکەنەوەو هەندێ بابەتی ئاژاوەگێڕانە دێننە ئاراوەو ڕایەڵەی جیهانیی وەلایەت ، تەنیا ڕایەڵەیە کە لەبەرامبەر هێرش و شاڵاوە سەتەلایتییەکانی دوژمندا ڕاوەستاوە.

بەرپرسی ڕایەڵەی جیهانیی وەلایەت بە پێداگری لەسەر کەڵک وەرگرتن لە بەستێنی میدیا بۆ گواستنەوەی ئامۆژگارییە دینیەکان  بۆ خەڵکی وڵاتانی جیاجیای جیهان و هەروەها گرینگی دان بە وەحدەتی کردەیی لە ڕایەڵەی جیهانیی وەلایەت، وتی: کەسایەتییە هەڵکەوتەکانی سوننە لەو کەناڵەدا ڕاستەوخۆ بەرنامە بڵاو دەکەنەوەو پرس و بابەتی دژە سەلەفی پێوشوێن دەگرن....

کۆتایی کورتە نامە/310