١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٢٥
Source: Mehrnews
موحسێن ڕەزایی: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا نییە و هەمووی درۆیە

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: جەخت لەوە دەکەمەوە کە لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکییەکان ئەنجام نادەین و هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و واشنتۆن نییە.

 موحسێن ڕەزایی وتی: هەموو ئەو بانگەشانەی ئەمریکییەکان سەبارەت بە درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ ئێران و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە قەتەر درۆیە.

ئیدیعای ئەمریکییەکان سەبارەت بە بەردەوامی دانوستانەکان بە ئامانجی کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان و دابەزاندنی نرخی نەوتە.

ئەو هەواڵەی کە لە بارەی پلاندانانم بۆ دیدار لەگەڵ ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، بە تەواوی درۆ و بێ بنەمایە.

تا ئەمریکا حەوت مەرجەکە جێبەجێ نەکات، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha