بەشار جەعفەری لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسپۆتنیکی ڕوسیا وتی: دەوڵەتی سوریا زانیاریگەلێکی هەیە کە نیشان ئەدات ژمارێک لە وڵاتان لە پەلاماری کیمیاوی ٢٠١٣ بۆ سەر خان عەسەل و غوتەی ڕۆژهەڵاتی دا دەستیان بووە .
جەعفەری بەڕاشکاوی وتی کە دەوڵەتی سوریا دوای ئەو پەلامارە ، سەدان نامەی هاورێ لەگەڵ بەڵگە گەلێک لەبارەی وەبەر هێنان و بەکارگرتنی چەک وچۆڵی کیمیاوی لە لایەن ترۆریستانەوە دژی شارومەندان و سوپای ئەو وڵاتە ، بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش بەڕێکرد بەڵام ژمارێک لە وڵاتانی خاوەن دەستەڵات ،لە ئەنجوومەنی ئاسایش ، زانیاریی نێو ئەو نامەگەلەیان شاردەوەو پێشیان گرت بە ڕاگواستنەوەیان بۆ میدیاکان . ناوبراو مەسەلەوئیدعای کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کیمیاوی لە لایەن دەوڵەتی سوریای بە ساختە ودرۆو دەلەسە زانی کە بە مەبەستی گوشاری سیاسی بۆ سەر دەوڵەتی سوریا هەر لەهەمان سەرەتاوە هاتە ئاراوە .
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی ، بە گوێرەی سەرچاوەکانی فەرەنسی، لە وان کتێبێک بە سەردێری " بەرەو دیمەشق" کە لەم دواییە لە فەرەنسا لە چاپ دراوە ،" لوران فابیوس" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پشت پەردەی پەلامارەکانی کیمیاوی بۆ سەرغوتەی ڕۆژهەڵاتی دا بووە ....
کۆتایی کورتە نامە/310