به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەرداری سەرتیپ قاسم ڕەزایی فەرماندەری سنوورڤانی هێزی پۆلیسی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەپەراوێزی دانیشتنی هاوبەشی بەرپرسانی دەزگەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئێران لە تاران ئاماژەی کردە کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاستی دۆزراوەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان و وتی: ئێستا ئاستی دەسبەسەرداگرتن و دۆزراوەی ماددە هۆشبەرەکان لە سنوورەکانی ئەفغانستان گەیشتووەتە کەمترین ڕادەی خۆی واتە، سێ و نیو تۆن لەمساڵدا.
سەردار ڕەزایی وتی: قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر سنوورەکانی پاکستان ڕەوتێکی ڕوو لەگەشەی بووەو لەمساڵدا پتر لە٢٥تۆن چەشنی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر لەسەرسنوورەکانی ئەو وڵاتە دۆزراوەتەوە.
فەرماندەری سنوورڤانیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئێستا لە سنوورڤانیی ئەفغانستان هەنگاوگەلی شیاو ئەنجام دەگرێ، وتی: سنوورەکانی پاکستانیش دەبێ ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن و ئەوەش پێویستی بە دیپلۆماسی و هەڵمەتی هاوبەش و هاوکات لەسەر سنوورەکان هەیە کە دەبێ لەسەر سنووری پاکستان ئەنجام بگرێ....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٢ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٣٥
News ID: 773736
فەرماندەری سنوورڤانیی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر سنوورەکانی ئێران.