شێخ مورته‌زا سه‌ندی ، له ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای ئیسلامی به‌حره‌ین له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی فارس، به‌ئاماژه به‌وه‌ی که پیلانگێڕییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کان به‌دژ ناڕازییانی به‌حره‌ینی خه‌ریکه جێ به‌جێ ده‌کرێ، وتی: گه‌لی به‌حره‌ین به‌ره‌و بژاره‌ی سه‌ربازی ناچن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر گه‌لی به‌حره‌یندا بسه‌پێندرێ، شکست ناهێنن چوونکه هیچیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه.
سه‌ندی به‌ئاماژه به‌وه‌ی که بنبه‌ستی سیاسی له به‌حره‌ین خه‌ریکه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی و تۆکمه ده‌بێ، وتی: بارودۆخی ئه‌و وڵاته بۆ وێنه له مه‌نامه، له بۆمبێکی کاژێری ده‌چێ که هه‌ر سات له‌وانه‌یه بته‌قێته‌وه.
ئه‌و سه‌رۆکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای ئیسلامیی به‌حره‌ین وتی: چه‌ند خول وتووێژ له به‌حره‌ین بێ ئاکام بووه‌و ئامانجی رژیمی ئالی خه‌لیفه له بانگهێشتن بۆ وتووێژ، ته‌نیا شیاو و له‌بار پێشاندانی سیماکه‌ی له‌هه‌مبه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانیدا بووه.
مورته‌زا سه‌ندی وتی: گه‌لی به‌حره‌ین بڕوای به‌وه بووه که بڕیاری سیاسی له به‌حره‌ین، بڕیارێکی ئه‌مریکی، سه‌عوودی و ئینگلیزییه‌و ئالی خه‌لیفه هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێکی تێدا نییه.
شێخ سه‌ندی پێی داگرت؛ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بکه‌وێته ده‌ست خه‌ڵکی به‌حره‌ین، بێگومان حکومه‌تێکی ئیسلامی و له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لایه‌تی فه‌قیهه ده‌بێ چونکه ڕه‌وته‌کانی گه‌لی به‌حره‌ین، ئیسلامی بووه، نه‌ک سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی به‌حره‌ین په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی ئیمام خومه‌ینی(ڕه) و وه‌لایه‌تی فه‌قیهه......
کۆتایی کورتە نامە/310