به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه/ 11ی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌چوو که بۆ هه‌ڵبژاردنی چاودێرانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌میشه‌یی ڕێکخراوی یاسادانان ده‌نگ درا که محه‌مه‌د ئاشووری تازیانی به وه‌رگرتنی 165 ده‌نگ، بێهرووز نێعمه‌تی به 154 ده‌نگ و محه‌مه‌دقه‌سیم عوسمانی به 138 ده‌نگ له‌کۆی 278 ده‌نگی وه‌رگیراو، توانیان زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ده‌ست بێنن.
"عه‌بدولکه‌ریم حسێن زاده" نوێنه‌ری نه‌غه‌ده و شنۆ، یه‌کێک له 12 کاندیدای بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست مسۆگه‌ر بکات.
ناوبراو له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاتی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی که چه‌ند ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوو، وه‌کوو بڕیارده‌ر چووه ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاتی.