١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١١:١٤
Source: Mehrnews
مینی دەریایی دوو نەوتکێشی دیکەی لە هورموز تەقاندەوە

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە هەوڵیان دەدا بە نهێنی بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕن، بەر مینێکی دەریایی کەوت و دوای تەقینەوە ئاگریان تێبەردرا.

 پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: دوو کەشتی نەوتهەڵگر کە شەوی ڕابردوو بە نهێنی هەوڵیان دەدا لە گەرووی هورمز بە پشتیوانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەستدرێژکاری ئەمریکی، بەر مینەکانی دەریایی کەوت و تووشی تەقینەوەیەکی توند بوون.

سەرەڕای هەوڵی هاوکارانی کەشتیەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، ئێستا بە قورسی دەسووتێن و وازی لێهێنراون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha