١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٢٤
Source: Mehrnews
عێراقچی: هەر درۆی ڕۆبیۆ شکستی بە ئەمریکا هێنا

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، له بەرامبەر بانگەشەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نووسی: ئەوە وەهم و بیروڕای درۆینی لەم جۆرەیه که دەبێته هۆی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرامبەر بانگەشەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیجی سۆشیال میدیای خۆی لە پەیامێکدا نووسیویەتی: هەشت ساڵ لەمەوبەر کارەکتەری کارتۆنی وەک پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت شتێکیان هەبێت بیخۆن، دەبێ فەرمانەکانی کۆشکی سپی جێبەجێ بکەن. ئەمڕۆ کەسێکی وەک ڕۆبیۆ کە خۆی و هاو حزبییەکانی قوربانی هەمان ئەو سیاسەتەن، هەمان قسەی بێمانا دووبارە دەکاتەوە.

وتیشی: بێ گوێدانە نامرۆڤایەتی ئەم سیاسەتە، ئەوە وەهم و بیرۆکەی درۆینەی لەو جۆرەن کە دەبنە هۆی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha