یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنی سعودیە کاتژمێر ٥:٢٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاسمانی یەمەنیان بەزاندووە و هەوڵیانداوە ڕێگری بکەن لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا.
ئەو فڕۆکە مەدەنییە ئێرانییە زیاتر لە 200 هاووڵاتیی گیریخواردوو و بریندار و نەخۆشی هەڵگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵەکەی دوژمنی سعودیە شکستی هێنا. هێزەکانی بەرگری یەمەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەیان ناچار کرد ئاسمانی یەمەن بەجێبهێڵن.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند: ئێمە دوژمنی سعودیە ئاگادار دەکەینەوە کە هەر هەوڵێکی دووبارە بۆ پێشێلکردنی ئاسمانی ئێمە یان هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان بە وەڵامێکی فراوان و بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکان و بەرژەوەندییە گرنگەکانی لەسەر وشکانی و دەریایی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
Your Comment