پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بە پشتبەستن بە پلانەکان، ٦ ملیار دۆلار لە سامانی وڵات لە قەتەر بەم زووانە ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئازادکردنی بەشێک لە سەروەت و سامانی بەستووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕاگەیاند و زیادی کرد: بە پشت بەستن بە پلانەکان، ٦ میلیارد دۆلار لە کۆی ١٢ میلیارد دۆلاری سامانی ئێران لە قەتەر ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە و بەدواداچوونی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئەو بەشەی کە ماوە لەو سەرچاوانە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پرسی چالاکییە ناڤۆکییەکان، وتی: ڕێبەرایەتی شەهیدی شۆڕش پێشتر بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئێران بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا نییە، کۆماری ئیسلامیش بەردەوامە لە جەختکردنەوە لەسەر ئەو هەڵوێستە.
ئێمە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دڵنیا دەکەینەوە کە چالاکییەکان بە پێی پێداویستییەکانی وڵات و لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەی کە لە لایەن ئێمەوە ڕاگەیەندراون.
Your Comment