پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عەلی فالح ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی له سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به هێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق له هه موو بوارەکاندا کردەوه و پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان هەر دوو وڵات له بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، بازرگانی، فەرهەنگی کرد.
عێراقچی هەروەها دوایین پڕۆسەی دیپلۆماسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی سەپێنراوی ئەمریکا و زایۆنیستی لەدژی ئێران خستەڕوو.
جەختی لەسەر پێویستی هەوڵدان بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بەتایبەتی لەڕێگەی پێشگرتن لە کەڵک وەرگرتن لە خاک و ئاسانکارییەکانی دەستدرێژکاران بۆ هێرشی نایاسایی دژی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە قووڵەکانی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی نوێی عێراق سوورە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکاندا.
Your Comment