٢٧ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٤٨
Source: Mehrnews
ئەمریکا بنکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەباتە دەرەوە

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ زیانی بەرفراوانی بە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین ئاشکرا کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئەمریکا بەشێک لە بنکەکانی بەرەو ڕۆژئاوا بگوازێتەوە.

 ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"ی ئەمریکی لە شیکارییەکدا بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد، گرتە ڤیدیۆییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارمەندانی سەربازی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە هێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران کە بەدەر لە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، زیانی گەورەیان بە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین گەیاندووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیانەکان لەلایەن وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ئاشکرا پشتڕاست نەکراونەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بارەگای فەرماندەیی و لانیکەم ١٢ بینای دیکە، لەگەڵ دوو وێستگەی پەیوەندی مانگی دەستکرد لە بنکەکەدا، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
هەڵسەنگاندنەوە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵی بەریتانی بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمەریکای ئاگادــار لەو بابەتە بڵاویکردەوە، زیانی بەرفراوان بە تاکە بنکەی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ هێرشەکان کە لانیکەم ٢٠ بنکەی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج لە سەرانسەری ناوچەکە، لەوانەش دامەزراوە سەربازی و دیپلۆماسییەکان، ئەمریکای ناچار کردووە هەڵسەنگاندن بۆ بوونی خۆی لە ناوچەکەدا بکاتەوە.
سوپای ئەمریکا لە ئێستادا بیر لە بژاردەکان دەکاتەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی بنکەکە لە بەحرەین و ئەگەری کەمکردنەوەی بوونی بنکە لە کوێت و سعوودیە و گواستنەوەی هەندێک بنکە یان ئەرکەکانیان بۆ ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی لە دەستی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دوور بن.
سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد کە ڕەنگە سوپای ئەمریکا ڕێوشوێنی نوێ سەبارەت بە بنکە زیانلێکەوتووەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەبەر، لەوانە خۆپاراستن لە بنیاتنانەوەی ئەو دامەزراوانەی ئەمریکا کە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بەرکەوتوون، جووڵاندنی ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ لە ژێر زەوی و فراوانکردنی جێگیرکردنی توانا سەربازییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترامپ لە مانگی نیساندا فشاری خستۆتە سەر دابینکەرانی وێنەی مانگی دەستکرد بۆ سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە وێنەکان کە ڕادەی زیانەکانی بنکەکانی ئەمریکا و ناوچەکانی دیکەی ئامانجدار لە شەڕەکەدا نیشان دەدەن.

ئەمەش وایکرد کە وێنەیەکی تەواو و ڕوون لەبارەی ڕادەی زیانەکانی ئەمریکا لە هێرشەکاندا قورس بێت.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، پنتاگۆن ئامادە نەبووە تێچووی زیانەکانی ئەمریکا لە هێرشەکانی ئێران ئاشکرا بکات، کە یاسادانەرانی کۆنگرێسی تووڕە کردووە.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە شێوەیەکی سەربەخۆ تێچووی دروستکردنی بینای هاوشێوەی بە نرخەکانی ئەمڕۆ خەمڵاندووە بە پشتبەستن بە وێنە و ڤیدیۆی مانگی دەستکرد کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە بۆ ناسینەوەی بینا زیانلێکەوتووەکان لە بنکەی بەحرەین. شیکارییەکانی ڕۆژنامەکە دەریخستووە کە تێچووی دروستکردنی بنکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەحرەین نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha