ئیسماعیل بەقایی، بە ئاماژەدان بە دانپێدانانی سکرتێری گشتی ناتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز سەبارەت بە ڕۆڵی ناتۆ لە پشتیوانی لە دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا و زایۆنیستی بۆ سەر ئێران، هەروەها ناوهێنانی ئیتالیا و ڕۆمانیا وەک دوو وڵات کە بەشدارییەکی زۆریان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران کردووە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نووسیویەتی: دانپێدانانی ڕاشکاوانەی سکرتێری گشتی ناتۆ بە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە ئەنجامدانی هێرشی شەڕانگێزانە دژی ئێران دانپێدانانە بە هاوبەشی چالاکانەی ئەم ڕێکخراوە لە ئەنجامدانی دەستدرێژی سەربازی دژی وڵاتێکی ئەندامی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان؛ دەستدرێژییەک کە پێشێلکارییەکی گەورە بوو بۆ ڕێسا و یاسای نێودەوڵەتی و بنەما بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: ناتۆ و هەریەک لە وڵاتانی ئەندام کە بەشداری ئەم بڕیارەیان کردووە، دەبێت لێپرسینەوە لە هەموو دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕەیان لەگەڵدا بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سکرتێری گشتی ناتۆ بە ڕاشکاوی ناوی ئیتاڵیا و ڕۆمانیای وەک وڵاتانێک هێناوە کە هاوکار بوون لە ئەنجامدانی دەستدرێژی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاوانی بەربڵاو لە دژی گەلی ئێران لە میناب، لامێرد، تاران، ئیسفەهان، سنە، هەمەدان، تەورێز، شیراز، بەندەر عەباس و چەندین شار و گوندی دیکەی ئێران.
Your Comment