گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕی ٤٠ ڕۆژەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی دژ بە ئێران بە کۆمەڵێک ئامانجی بەرزەفڕانە دەستی پێکرد.
دۆناڵد ترامپ و هاوپەیمانەکانی لە تەلئەبیب هیوایان خواست بە هێرشی سەربازی بەرفراوان هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی خۆیان بگۆڕن و ڕێگری ئێران بشکێنن و تاران ناچار بکەن ئەو مەرجانە قبووڵ بکات کە ساڵانێکە هەوڵی سەپاندنیان دەدا.
تەنانەت لە هەندێک کاتدا باسیان لە گۆڕینی حکوومەتی ئێران و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی تاران دەکرد.
بەڵام ئێستا دوای کۆتایی هاتنی شەڕ و دەستپێکردنی پرۆسەی ڕێککەوتنی تاران و واشنتۆن، قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا وێنەیەکی تەواو جیاواز لە ڕاستیهکانی سەر زەوی دەخەنە ڕوو؛ وێنەیەک کە لە سەرووی هەمووشیانەوە ئاماژەیە بۆ پاشەکشەی وردە وردەی کۆشکی سپی لە زۆرێک لە هەڵوێست و ئامانجە سەرەتاییەکانی، پرسێک کە کاریگەری شکستی ستراتیژی بەرامبەر ئێرانی لەسەرە.
ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا هەوڵیدا ئەو شکستە لە مەیدانەکەدا بە پاگەندەی سەرکەوتن لە میدیاکانەوە بگۆڕێت و ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەمریکا بخاتەڕوو، بەڵام لەناو ئەو قسانەدا دانپێدانانێک هەبوو کە دەریدەخات واشنتۆن نەک هەر بە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی نەگەیشتووە، بەڵکوو ناچار بووە ڕاستی نوێ قبووڵ بکات بە مەبەستی ڕێگریکردن لە لێکەوتە نوێترەکانر شەڕەکە.
پاشەکشەکردن لە پرۆژەی گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێران
ڕەنگە گرنگترین بەشی وتارەکەی ترامپ پەیوەندی بە بابەتێکەوە هەبێت کە لە کاتی شەڕدا چەندین جار لەلایەن بەرپرسان و میدیاکان و بازنەکانی ڕۆژئاواوە وروژێنرا؛ واتە گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئێران.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی بیرهەڵکێشدا وتی: من هەرگیز بانگەشەی گۆڕینی حکوومەتم لە ئێران نەکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕەوە زۆرێک لە شرۆڤەکارانی ڕۆژئاوایی و تەنانەت بەرپرسانی ئەمریکیش باس لە داڕمانی نزیکی سیستەمی سیاسی ئێران دەکەن. هەروەها میدیاکانی نزیک لە کۆشکی سپی چەندین جار ئەو گەڵاڵەیان دووبارە کردووەتەوە کە گوشاری سەربازی و ئابووری دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سیاسی ئێراندا.
ترامپ بە دووبارەکردنەوەی دەستەواژەی وەک "یارمەتیدان لە ڕێگایە"، بە کردەوە هەوڵی دەدا بۆ پڕۆژەی گۆڕینی حکوومەتی ئێران.
داننان بە دەسەڵاتی ئێران لە گەرووی هورمز
بەشێکی دیکەی بەرچاوی وتارەکەی ترامپ، دانپێدانانی ناڕاستەوخۆی بوو بە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ئێران لە هاوکێشە وزەییەکانی جیهاندا. وتی: ئەگەر نەدەگەیشتینە ڕێککەوتن، گەرووی هورمز نەدەکرایەوە.
لە هەڕەشەی سەربازییەوە بۆ نیگەرانییەکان لە کارەساتی ئابووری
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری چوونە ناو ڕێککەوتنەکە بۆ ڕێگریکردنە لە "کارەساتی ئابووری". وتی، “ئەم ڕێککەوتنەم کردووە چونکە نەمدەویست شایەتحاڵی کارەساتێکی ئابووری بم.” ئەم لێدوانە دژایەتییەکی ڕوونە لەگەڵ هەڵوێستە سەرەتاییەکانی حکومەتی ئەمریکا. لە سەرەتای شەڕەکەدا کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە فشاری سەربازی و ئابووری تێچووی بەرچاوی بۆ ئەمریکا نابێت و ئێران ناچار دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا پاشەکشە بکات.
بەڵام ئێستا سەرۆکی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت کە درێژەدان بەو شەڕە دەکرا قەیرانێکی جددی بۆ ئەمریکا و ئابووری جیهانی لێبکەوێتەوە. ئەم جۆرە لێدوانانە نیشان دەدەن کە بە پێچەوانەی حیساباتی سەرەتایی، تێچووی شەڕەکە بۆ واشنتۆن زۆر لەوە زیاتر بووە کە پێشبینی دەکرا.
دەبێت پارەی ئێران بگەڕێندرێتەوە
ڕەنگە نائاساییترین بەش لە وتارەکەی ترامپ پەیوەندی بە سەروەت و سامانی بەستووی ئێرانەوە هەبووبێت. ڕوونیشی کردەوە: "پارەیەکی زۆری ئێرانمان بردووە، ئەم پارەیە هی ئێمە نییە، هی ئەوانە، ئەگەر نەیگەڕێنینەوە، ئیتر کەس ئامادە نابێت بە دۆلار وەبەرهێنان بکات". ئەم لێدوانانە دەتوانرێت بە یەکێک لە گرنگترین پاشەکشە سیاسییەکانی واشنتۆن لە ساڵانی ڕابردوودا هەژمار بکرێت. لە دەیان ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا هەمیشە سەروەت و سامانی بەستووی وڵاتانی وەک ئامرازی گوشار بەکار هێناوە، بەڵام ئێستا سەرۆکی ئەم وڵاتە بە ڕاشکاوی باس لە پێویستی گەڕانەوەی سەروەت و سامانی ئێران دەکات. ئەم هەڵوێستە ئەوە دەردەخات کە تەنانەت لە ڕوانگەی ترامپەوە، درێژەدان بە سیاسەتی دەستبەسەرداگرتن و بەستنی سەروەت و سامانی ئێران دەتوانێت زیان بە متمانەی دارایی ئەمریکا و پێگەی دۆلار بگەیەنێت.
گۆڕینی شێوازی قسەکردن لەسەر ئێران
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترامپ وتی، “سەرکردە نوێیەکانی ئێران زیرەکترن”. هەروەها ئەم لێدوانە پێچەوانەی ئەو زمانە شەڕانگێزی و سووکایەتییە بوو کە بەرپرسانی ئەمریکا لە کاتی شەڕی دژی ئێران بەکاریان دەهێنا.
لە ڕاستیدا سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر لە هەڵوێستی هەڕەشە و فشارەوە قسەی دەکرد، ئێستا هەوڵدەدات کەشێکی پەیوەندی و ڕێککەوتن دروست بکات؛ گۆڕانکارییەک کە زۆرێک لە شیکاران وەک نیشانەیەک بۆ قبووڵکردنی ڕاستیە نوێیەکانی دوای جەنگ دەیبینن.
ڕەنگە گرنگترین دانپێدانانی ترامپ ئەو کاتە بووبێت کە وتی “ئەگەر بەردەوام ببین لە بۆردومانکردنی ئێران، کەشتیەکان چیتر ناتوانن گەشت بکەن”، هەروەها هۆشداریدا لەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا کەم دەبێتەوە. ئەم لێدوانانە ئەوە دەردەخەن کە واشنتۆن بە پێچەوانەی تێڕوانینی سەرەتایی خۆیەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردنی جددی بووەتەوە. شەڕێک کە بڕیار بوو دەسەڵاتی ئەمریکا پیشان بدات، دواجار سنووری ئەم دەسەڵاتەی ئاشکرا کرد. هەر بۆیە ترامپ ناچار بوو بەرگری لە ڕێککەوتنەکە بکات وەک ڕێگەیەک بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی قەیرانەکان.
سەرەڕای هەموو ئەم پاشەکشانە، ترامپ هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران وەک سەرکەوتنێکی گەورە بخاتەڕوو.
پاگەندەی کرد کە ئەمریکا “هەموو شتێک کە ویستویەتی و زیاتر”ی بەدەستهێناوە. بەڵام چاوخشاندنێکی وردتر لە قسەکانی وێنەیەکی جیاواز دەکێشێت. کاتێک سەرۆکی ئەمریکا باس لە پێویستی ڕێککەوتن دەکات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و ڕێگریکردن لە قەیرانی ئابووری و گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانی ئێران و وازهێنان لە پاگەندەر گۆڕینی حکوومەت، ئەستەمە ئەم دۆخە وەک ئامانجە سەرەتاییەکانی شەڕەکە بگونجێت.
واقیعەکە ئەوەیە کە شەڕی ٤٠ ڕۆژە بە بەڵێنی گەورە دەستی پێکرد؛ لە گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکانەوە بۆ لاوازکردنی ستراتیژی ئێران. بەڵام کۆتایی هاتنی شەڕ دەریخست کە ئەم ئامانجانە بەدی نەهاتن و واشنتۆن ناچار بوو بەرەو ڕێککەوتنێک هەنگاو بنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەرئەنجامە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی قەیرانەکە.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەتوانرێت لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ وەک گێڕانەوەی هەوڵێک بۆ بەڕێوەبردنی دەرئەنجامەکانی شکستێک سەیر بکرێت کە کاریگەرییەکانی نەک تەنها لە ناوچەکەدا، بەڵکوو لە سیاسەتی ناوخۆیی ئەمریکا و پێگەی جیهانیشدا دیار دەبن.
ئەو شەڕە کە بڕیار بوو دەسەڵاتی ئەمریکا پیشان بدات، دواجار سەرۆکی ئەو وڵاتەی ناچار کرد کە باس لە گەڕانەوەی پارەی ئێران و پێویستی ڕێککەوتن و مەترسی درێژەدان بە شەڕەکە بکات؛ پێشهاتەکان کە بۆ زۆرێک لە چاودێران لە پاشەکشەی وردە وردە لە ئامانجە سەرەتاییەکانی شەڕ زیاتر هیچی تر ناگەیەنن.
Your Comment