وردەکاریی نوێی ڕەشنووسی ١٤ خاڵیی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا لە لایەن سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە. وردەکارییەکانی ڕەشنووسەکە بەم شێوەیەیە:
1- ڕاگرتنی هەمیشەیی و دەستبەجێی شەڕ و پێکدادان لەسەرجەم بەرەکان بە لوبنانیشەوە
2- پابەندبوونی ئەمریکا بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئێران و ڕێزگرتن لە سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران.
3- هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی دەریایی لە ماوەی 30 ڕۆژدا
4- پابەندبوونی ئەمریکا بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە دەوروبەری ئێران
5- کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی 30 ڕۆژدا بە ڕێکخستنەکانی ئێران
6- ڕاگرتنی سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیایی و وەرگیراوەکان و دەستڕاگەیشتن بە تەواوی ئێران بە سەرچاوە داراییەکانی.
7- پێویستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ خستنەڕووی پلانی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئێران بە بەهای لانیکەم 300 ملیار دۆلار
8- 60 ڕۆژ دانوستان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بنەمای پرسە ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی تەواوەتی سزا سەرەتایی و لاوەکییەکانی ئەمریکا و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی بەڕێوەبەری دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
9- دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ئێران لە ڕێکخراوی NPT بۆ بەرهەمنەهێنانی چەکی ئەتۆمی
10- لە کاتی دانوستانەکاندا ئەمریکا بەڵێنی داوە کە هێزەکانی لە ناوچەکە زیاد نەکات و سزای نوێ ناسەپێنێت.
11- ئازادکردنی 24 ملیار دۆلار لە سامانە بلۆککراوەکانی ئێران لە ماوەی 60 ڕۆژی دانوستانی کۆتاییدا.
نیوەی ئەم بڕە پارەیە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان دەبێت بخرێتە بەردەستی ئێران.
12- دانانی میکانیزمی چاودێری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
13- ڕێککەوتنی کۆتایی بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند دەکرێت.
14- دانوستانی کۆتایی پێش ئازادکردنی نیوەی سامانە بەستووەکانی ئێران و ڕاگرتنی گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی دەست پێناکات.
ڕێککەوتنی کۆتایی تەنیا لەسەر چارەنووسی کەرەستەی پیتێنراو و پیتاندن و هەڵگرتنی گەمارۆکان و بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی ئابووری ئێران دەکرێت. گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران و پشتیوانی لە گرووپە خۆڕاگریەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە لە بەرنامەی کار لابراون.
هەروەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، ئەم دەقە هێشتا پێویستی بە پێداچوونەوە و یەکلاییکردنەوە هەیە لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە.
Your Comment