موحسین ڕەزایی،لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێکی ڕوسیا تودەی سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، سەردار ڕەزایی ڕایگەیاند: کێشەی ترامپ ناسەقامگیری و لێدوانی دژبەیەکانەیە، کە وایکردووە تەنانەت زیاتر لە پێشووتر متمانەمان بە ئەمریکا نەبێت.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دۆخی دانوستانەکان بە وردی چۆنە، وتی: لە ئێستادا پەیامەکان لە ڕێگەی پاکستانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێن، بەڵام هێشتا ناڕوونی لە دانوستانەکاندا هەیە؛ ترەمپ ڕێز لە یاساکانی دانوستان ناگرێت و داوای زۆر دەکات؛ دانوستانەکان دەبێت ڕوون بن.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای هەماهەنگی ئابووری لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئیدیعای ترامپ کە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن ڕاستە یان نا، لە وەڵامدا وتی: ئێمە جدیین لە دانوستانەکاندا، بەڵام جددیتر لە بەرگریکردن لە خۆمان، و ئێمە لە هەڵوێستێکی لاوازەوە دانوستان ناکەین. لەم دانوستانانەشدا ئێران ڕووی ڕاستەقینەی ئەمریکای بۆ جیهان ئاشکرا کرد لە شکاندنی بەڵێنەکان، شکاندنی یاساکان، و پێشێلکردنی مافەکانی دەوڵەت گەلانی جیهان، هەروەک چۆن لە بەرەکانی شەڕدا ڕووخساری پیس و خوێنڕێژیان بۆ جیهان ئاشکرا بوو و ئەمەش یەکێکە لە لایەنەکانی سەرکەوتنمان.
لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری ڕوسیا تودەی سەبارەت بەوەی ئێران لە ڕێگەی دانوستانەوە بەدوای چیدا دەگەڕێت و ئایا ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان گەرووی هورمز ئازاد دەکات، سەردار موحسین ڕەزایی ئاماژەی بەوەدا: گەرووی هورمز لە ژێر ئیدارەی ئێمەدایە و بە هیچ شێوەیەک لەم هەڵوێستە پاشەکشە ناکەین.
وتیشی: گەرووی هورمز بۆ بازرگانی ئازادە بەڵام بۆ نائەمنی و تێپەڕینی سەربازی داخراوە.
ئێمە بەردەوام دەبین لە دانوستان بۆ بەدەستهێنانی مافە شایستەکانمان، بەڵام ئەگەر دانوستانەکان بێ ئاکام بن، ئێمە تەحەمول بەو گەمارۆی دەریاییە ناکەین کە هاوتایە لەگەڵ ڕاگەیاندنی شەڕ و دەیشکێنین.
Your Comment