ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هایۆم"ی زمانی عیبری دانی بەوەدانا کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکان تەنیا لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا زیانی دارایی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
ئاشکراکردنی ئەو زیانە قورسانە سەرەڕای سانسۆرێکی توندی میدیایی لە ڕژێمی زایۆنیستیدا بوو.
ئەم ڕاپۆرتە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکات کە لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا زیاتر لە نیو ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی ڕژیمی زایۆنی کەوتووە و ئەمەش تەنیا خەمڵاندنێکی سەرەتایی و بەشێکی لێکەوتەی هێرشەکانی ئێرانە.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، پاش زیاتر له ٢٤ کاتژمێر له ده ستپێکردنی ململانێکان، هێشتا ڕوون نییه که سیستەمی ئەمنی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و لوبنان پارەی زیاده وەردەگرێت یان ناچار دەبێت ئەو تێچووه گرانه له بوودجەی ئێستای خۆی بدات؛ بودجەیەک کە لە کاتە ئاساییەکانیشدا ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی توند دەبێتەوە.
ئەم تێچووانە بریتین لە ئۆپەراسیۆنی ڕێگریکردنی مووشەک، جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری، جێگیرکردنی سەرباز و بەئامانجکردنی ژێرخانی سەربازی و مەدەنی لە ناوچە داگیرکراوەکان.
Your Comment