٩ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٢:٠٠
Source: Mehrnews
کچە بریندارەکەی سنە دوو نەشتەرگەری بۆ کرا؛ زڕدایک و باوکەکەشی دەستبەسەر بوون

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی دوو نەشتەرگەری بۆ کچێکی تەمەن 15 ساڵانی خەڵکی شاری سنە ڕاگەیاند.

چەند ڕۆژ لەمەوپێش ئەو کچە سنەییەی کە لە لایەن باوک و زڕدایکەکەیەوە لە ئاوەدەستخانەی ماڵەکەیان زیندانی کرابوون و باوکیان ڕان و دەمی شکاندبوو لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی ڕزگار کران.

ئەو دوو کچە لە لایەن هێزی فریاگوزرای کۆمەڵایەتی سنەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کچە گەورە کرا.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی دوو نەشتەرگەری بۆ کچێکی تەمەن 15 ساڵانی خەڵکی شاری سنە ڕاگەیاند .

شاغەیبی وتی: ئەم منداڵە کە بە توندوتیژی خێزانی تووشی چەندین جار شکانی ئێسقان و هەڵکەندنی قژ و لاربوونی دەم و ددان بووە، تا ئەو کاتەی بەتەواوی تەندروست دەبێت، لەژێر پشتیوانی پزیشکی و دەروونیدا دەبێت، و هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەکان بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن.

دوای ئەوەی دراوسێەکانی دەنگی گریان و هاواری ئەو کچانە دەبیسن زەنگ بۆ پۆلیس دەدەن و ئەو کچانە لە ئاودەسخانەی ماڵی زڕدایکەکەیان ڕزگار دەکرێن.

دەستبەجێ پارێزگاری کوردستانیش ماڵ و حاڵی بۆ دابین کردن و سەرۆکی دادگاکانی کوردستان بڕیاری دا بە دەستبەسەر کردنی زڕ دایک و باوکەکەیان.

کچە بچووکەکە ئێستا لە دەزگای باشترکردنی دۆخی ژیان لە سنە بەخێودەکرێت.

کچە گەورەکە لە نەخۆشخانەیە و دایکی خۆیان چاودێرییان دەکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha