چەند ڕۆژ لەمەوپێش ئەو کچە سنەییەی کە لە لایەن باوک و زڕدایکەکەیەوە لە ئاوەدەستخانەی ماڵەکەیان زیندانی کرابوون و باوکیان ڕان و دەمی شکاندبوو لەگەڵ خوشکە بچووکەکەی ڕزگار کران.
ئەو دوو کچە لە لایەن هێزی فریاگوزرای کۆمەڵایەتی سنەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کچە گەورە کرا.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی دوو نەشتەرگەری بۆ کچێکی تەمەن 15 ساڵانی خەڵکی شاری سنە ڕاگەیاند .
شاغەیبی وتی: ئەم منداڵە کە بە توندوتیژی خێزانی تووشی چەندین جار شکانی ئێسقان و هەڵکەندنی قژ و لاربوونی دەم و ددان بووە، تا ئەو کاتەی بەتەواوی تەندروست دەبێت، لەژێر پشتیوانی پزیشکی و دەروونیدا دەبێت، و هەموو خزمەتگوزارییە پێویستەکان بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن.
دوای ئەوەی دراوسێەکانی دەنگی گریان و هاواری ئەو کچانە دەبیسن زەنگ بۆ پۆلیس دەدەن و ئەو کچانە لە ئاودەسخانەی ماڵی زڕدایکەکەیان ڕزگار دەکرێن.
دەستبەجێ پارێزگاری کوردستانیش ماڵ و حاڵی بۆ دابین کردن و سەرۆکی دادگاکانی کوردستان بڕیاری دا بە دەستبەسەر کردنی زڕ دایک و باوکەکەیان.
کچە بچووکەکە ئێستا لە دەزگای باشترکردنی دۆخی ژیان لە سنە بەخێودەکرێت.
کچە گەورەکە لە نەخۆشخانەیە و دایکی خۆیان چاودێرییان دەکات.
Your Comment