٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٠:٢٨
Source: Mehrnews
هێرش بۆ سەر ئێران شەڕ بۆ سەر ناوچەکانی دیکە درێژ دەکاتەوە

ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دا لە هەر دەستدرێژییەکی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران ، شەڕ  درێژدەکرێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

 موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەندە بە ڕەزامەندیی ئیدارەی ترامپ بە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بڵۆکەی تاران.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر دەستدرێژییەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمریکا دەچێتە ناو ڕێگایەکی تاریکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست و دەبێت سەرۆک ترامپ ئەم بنبەستە بشکێنێت. تۆپەکە لە گۆڕەپانی خۆیدایە.

ڕەزایی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ئازادکردنی ئەم پارانە لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە "ئاسۆیەکی نوێ بۆ داهاتوو" بۆ ئێران و ئەمریکا دروست دەکات.

ئەگەر ترامپ بیەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێکەوتن، ئەم ٢٤ ملیار دۆلارە تاقیکردنەوەی متمانەیە کە ئێران دەیەوێت لەگەڵ ترامپ هەیبێت.

ئەمە تاقیکردنەوەیەکە کە ئەمریکا دەبێت تێپەڕێت و ڕێگاکە دەکرێتەوە. ئەمە پارەی ئێرانە نەک ئەمریکا.

هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا دەست بە ململانێکان بکاتەوە، ئێران شەڕەکە دەباتە دەرەوەی کەنداوی فارس و پێدەچێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمزەوە تا زەریای هیند و گەرووی باب ئەلمەندەب و دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست فراوانتر بکات.

ڕەزایی وتی: ئێمە ڕەهەندێکی تر بۆ شەڕەکە زیاد دەکەین بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەمریکییەکانی دیکە کە تا ئێستا هێرشمان کردوونەتە سەر، بێگومان ئەگەری ڕوودانی شەڕ کەمە.

سەبارەت بە ئەگەری دیدارێکی ترامپ و ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “ئەمە ڕوونادات، لە ئێستادا لە قۆناغی یەکەمی دانوستانداین و ترامپ دانوستانەکانی گەیاندووەتە وەستان، ئەمە ڕوونادات”.

سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕەزایی هەروەها ڕایگەیاندووە، ئێران و عومان سەروەری ئەم ڕێڕەوی ئاوییە سەرەکییەیان هەیە، کە یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی سروشتی شلکراوی جیهان پێش شەڕەکە تێیدا تێپەڕیوە و هەر بۆیە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن.

ئێران پارەی چاککردنەوە وەردەگرێت چونکە نابێت تێچووی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە ئەستۆ بگرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha