موحسین ڕەزایی ڕاوێژکاری سەربازی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران بەندە بە ڕەزامەندیی ئیدارەی ترامپ بە ئازادکردنی ٢٤ ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانی بڵۆکەی تاران.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر دەستدرێژییەکە دەستپێبکاتەوە، ئەمریکا دەچێتە ناو ڕێگایەکی تاریکەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست و دەبێت سەرۆک ترامپ ئەم بنبەستە بشکێنێت. تۆپەکە لە گۆڕەپانی خۆیدایە.
ڕەزایی ڕایگەیاند کە لە ئەگەری ئازادکردنی ئەم پارانە لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە "ئاسۆیەکی نوێ بۆ داهاتوو" بۆ ئێران و ئەمریکا دروست دەکات.
ئەگەر ترامپ بیەوێت لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێکەوتن، ئەم ٢٤ ملیار دۆلارە تاقیکردنەوەی متمانەیە کە ئێران دەیەوێت لەگەڵ ترامپ هەیبێت.
ئەمە تاقیکردنەوەیەکە کە ئەمریکا دەبێت تێپەڕێت و ڕێگاکە دەکرێتەوە. ئەمە پارەی ئێرانە نەک ئەمریکا.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا دەست بە ململانێکان بکاتەوە، ئێران شەڕەکە دەباتە دەرەوەی کەنداوی فارس و پێدەچێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەرووی هورمزەوە تا زەریای هیند و گەرووی باب ئەلمەندەب و دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست فراوانتر بکات.
ڕەزایی وتی: ئێمە ڕەهەندێکی تر بۆ شەڕەکە زیاد دەکەین بە هێرشکردنە سەر بنکە ئەمریکییەکانی دیکە کە تا ئێستا هێرشمان کردوونەتە سەر، بێگومان ئەگەری ڕوودانی شەڕ کەمە.
سەبارەت بە ئەگەری دیدارێکی ترامپ و ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “ئەمە ڕوونادات، لە ئێستادا لە قۆناغی یەکەمی دانوستانداین و ترامپ دانوستانەکانی گەیاندووەتە وەستان، ئەمە ڕوونادات”.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕەزایی هەروەها ڕایگەیاندووە، ئێران و عومان سەروەری ئەم ڕێڕەوی ئاوییە سەرەکییەیان هەیە، کە یەک لەسەر پێنجی نەوت و گازی سروشتی شلکراوی جیهان پێش شەڕەکە تێیدا تێپەڕیوە و هەر بۆیە پێکەوە بەڕێوەی دەبەن.
ئێران پارەی چاککردنەوە وەردەگرێت چونکە نابێت تێچووی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە ئەستۆ بگرێت.
Your Comment