١٧ ئایار ٢٠٢٦ - ١٣:٥١
Source: Mehrnews
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران هەڕەشە دەکات ؛ هاشتاگ ئیمارات و کوەیت!

ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای ئێران نووسیویەتی: وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکە بەکرێگیراوەکانی سەنتکۆم لە شەڕی ئەم دواییەدا تەواو نەبوو، بەڵام ئەم دان بە خۆگرتنە بە دڵنیاییەوە هەمیشەیی نییە.

 محەممەد موخبەر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بە پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییەی کەناراوەکانی کەنداوی فارس کرد و نووسی: ئێران ساڵانێکە وەک دۆست و برایەک سەیری ئەوانی دەکرد، بەڵام بە فرۆشتنی پێشوەختەی سەربەخۆیی خۆیان، تەنانەت زەوی و ماڵەکانیان خستە بەر دەست دوژمنانی فەلەستین و ئێران .

وتیشی: وەڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ بنکە بەکرێگیراوەکانی سەنتکۆم لە شەڕی ئەم دواییەدا تەواو نەبووە، بەڵام ئەم دان بە خۆگرتنە بە دڵنیاییەوە هەمیشەیی نییە.”

Your Comment

You are replying to: .
captcha